سەرۆک نێچیرڤان بارزانی فالح فەیاز: بەئامانجگرتنی ھەرێمی کوردستان زیان بە سەقامگیریی عێراق دەگەیەنێت کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی لە بەغدا کۆبوونەوە و جەخت لەوە دەکەنەوە، "دەبێ عێراق نەکەوێتە ناو ئاڵۆزییەکانی ناوچەکەوە و پاراستنی ئارامی و سەقامگیری و بەرژەوەندیی باڵای وڵات."

بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە (14/کانوونی دووەم/2024) لە دووەم ڕۆژی سەردانیدا بۆ بەغدا، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لەگەڵ فالح فەییاز سەرۆکی دەستەی حەشدی ‌شەعبی، کۆبووەوە.

سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان دەڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی ئەمنیی عێراق و "ھەڕەشە و مەترسییەکانی تیرۆر و ھێرش و پەلامارەکانی داعش بۆ سەر ھێزە چەکدارەکان و ھێزە ئەمنییەکانی عێراق و ھاووڵاتییان، دوایین پێشھاتەکانی شەڕ و ئاڵۆزیەکان و کاریگەری و لێکەوتەکانی بەسەر ناوچەکەوە"‌ تاوتوێ کران.

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی و فالح فەیاز جەختیان لەوە کردەوە،‌" کە دەبێ عێراق نەکەوێتە ناو ئاڵۆزییەکانی ناوچەکەوە و پاراستنی ئارامی و سەقامگیری و بەرژەوەندیی باڵای وڵات، ئەولەویەتی ھەمووان بێت. ھەروەھا ھاوڕا بوون کە بەئامانجگرتنی پێشمەرگە و ھێرشە درۆنییەکان لەسەر ھەرێمی کوردستان، زیان بە ئارامی و سەقامگیریی عێراق و ھەرێمی کوردستان دەگەیەنێت."

ڕاگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی ھەرێم ئاماژە بەوەش دەکات، پەیوەندییەکانی ھەولێر ـ بەغدا و پەیوەندییەکانی عێراق لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و ناوچەکە، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین