ئەمیندارى وەزارەتى پێشمەرگە وادەى کۆتایى هاوکارى هاوپەیمانانى بۆ پێشمەرگە راگەیاند
نوچه نێت
ئەمڕۆ هەینى (12/ كانوونى دووەم/ 2024) لیوا روکن بەختیار محەممەد، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان بە رووداوی رایگەیاند، مانگی (10)ى ساڵی رابردووەوە هاوکارییەکەی هاوپەیمانان کراوە بە 15 ملیۆن دۆلاری مانگانە"
لیوا بەختیار لە بەشێکى دیکەى قسەکانى جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، لە مانگی تشرینى یەکەمى (2022) لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رێککەوتنی نێوان پێنتاگۆن و وەزارەتی پێشمەرگە واژۆ کرا و بە گوێرەی ئەو رێککەوتنەش، مانگانە (20) ملیۆن دۆلاری کاش هاوکاری وەزارەتی پێشمەرگە دەکرا و ساڵانەش (25%) کەم دەکرێتەوە.
لە یەکەم هەنگاوى کەمکردنەوەشدا لە مانگى تشرینى یەکەمى ساڵى رابردوو لە(25%ـ) کەم کرایەوە و لە تشرینى ساڵی (2026) هاوکارییەکە بە تەواوی دەبڕدرێت.
ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژەی بەوە کرد، جگە لە پارەی کاش، هاوکاریکردنی هاوپەیمانان لە بوارەکانی پێدانی چەک و تەقەمەنی، راوێژکاری و مەشق بۆ هێزەکانی پێشمەرگە بەردەوامن.
دەربارەى دواى بڕینى ئەو بڕە پارەیەش لیوا بەختیار محەممەد گوتی، "دەکرێت رێککەوتنەکە جارێکی دیکە نوێ بکرێتەوە و هاوکارییەکان دوای ساڵی (2026) بەردەوام بن، بەڵام ئەوە پەیوەندی بە کوردەوە هەیە کە تاوەکو چەند پابەندی رێککەتنەکە دەبێت".
لەدواى هێرشى داعش داعش (2014) هێزەکانی هاوپەیمانان بە سەرۆکایەتی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان ئامادەییان هەیە و بە چەندین شێوە هاوکاریی هێزەکانی پێشمەرگەیان کردووە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment