ئەردۆغان: ئەمەریکا دەیەوێت دەریاى سوور بکات بە گۆمى خوێن
نوچه نێت
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆمارى تورکیا سەبارەت بە هێرشەکانى شەوى رابردووى ئەمەریکا و بەریتانیا بۆ سەر حووسیەکان رایگەیاند، ئەمەریکا دەوێت دەریاى سوور بکات بە گۆمى خوێن، دواتر ئەو دوو وڵاتە دەزانن ئێران چۆن بەرگرى لەخۆى دەکات.
ئەمڕۆ هەینى (12/ كانوونى دووەم/ 2024) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاوى کردەوە، سەرۆک کۆمارى تورکیا بە رۆژنامەنووسانى رایگەیاند، ئەو هێرشانەى سەر حوسیەکان لەلایەن واشنتن و لەندەنەوە هێرشى نابەرانبەرن.
رەجەب تەیب ئەردۆغان لە بەشێکى دیکەى قسەکانى ئاماژەى بەوە کرد، هێرشەکانى ئەمەریکا و بەریتانیا بۆ سەر یەمەن گونجاو نییە.
بەگوێرەى قسەکانى سەرۆک کۆمارى تورکیا ئەوەى روودەدات بەکارهێنانى هێزى نابەرانبەر، ئیسرائیل ئەوە لە غەزە پەیڕەو دەکات، هەروەک گوتیشى، هیچ کات ستەملێکراوان شکستیان نەهێناوە، بەڵکوو ئەوە ستەمکارانن شکستیان خواردووە.
شەوى رابردوو بەریتانیا و ئەمەریکا بە هاوبەشى هێرشیان کردە سەر (60) بنکە و بارەگاى چەکدارانى حووسیەکان.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment