سهرۆك بارزانى و فهرماندهی گشتیی هێزهكانی هاوپهیمانان سەرهەڵدانەوەى تیرۆر لەناوچەکە تاوتوێ دەکەن
نوچەنێت:
ڕۆژى سێشەممە (نۆى کانوونى دووەم/2024) سەرۆک مەسعود بارزانى لەگەڵ جهنهراڵ جۆوڵ ڤاوڵ فهرماندهی گشتیی هێزهكانی هاوپهیمانان له عێراق و سووریا و شاندی یاوەرى کۆبووەوە.
بەپێى ڕاگەیێندراوى بارەگاى بارزانى، لە کۆبوونەوەکەدا کەمارک سترۆ کۆنسوڵی گشتی ئەمەریکا لە هەولێر ئامادەی بوو، "باس لە دوایین پێشهات و گۆڕانکاری و هەڕەشەی تیرۆر لە عێراق و سوریا و ناوچەکە بە گشتی کرا."
سەبارەت هەڕەشەکانى تیرۆر، "گفتوگۆ لە بارەی مەترسییەکانی سەرهەڵدانەوەی داعش کرا و گرتنەبەری ڕێگەچارەی پێویست بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بە گرنگ زانرا."
هاوکات ڕاگەیێندراوەکە دەشڵێت، "سەرنج خرایە سەر بەردەوامی هەماهەنگی نێوان هێزەکانی هاوپەیمانان و هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق، هەروەها جەخت لە بەردەوامی کاری هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا کرایەوە بە مەبەستی ڕێگری کردن لە مەترسییەکانی سەرهەڵدانەوەی تیرۆر و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment