رۆیتەرز: تەقینەوەکانی کرمان دەستى داعشی لە پشتەوەیە
نوچەنێت:
سەرچاوە هەواڵگرییەکانی ئەمریکا رۆڵی داعشی خۆراسان لە تەقینەوەکەی کرمان پشتڕاستکردۆتەوە.
ڕۆژی شەممە (شەشى کانوونی دووەم/ 2024) ئێران ئینتەرناشناڵ، لە هەواڵێکدا بڵاویکردەوە، ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بە گێڕانەوە لە دوو سەرچاوەی ئاگادار رایگەیاند: سەرچاوە هەواڵگرییەکانی ئەمریکا پشتڕاستی دەکەنەوە، کە داعشی خۆراسان بەرپرسیارە لە تەقینەوە خوێناوییەکان لە رێوڕەسمی ساڵڕۆژی قاسم سولەیمانی لە کرمان.
یەکێک لە سەرچاوەکان کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، دەڵێت "ئەم زانیاریانە زۆر روون و حاشا هەڵنەگرن".
میدیاکانی حکومەتی ئێران، رۆژی چوارشەممەی رابردوو رایانگەیاند، کە دوو تەقینەوە لە رێوڕەسمی ساڵڕۆژی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی هێزی قودسی سوپای پاسداران لە شاری کرمان روویانداوە و 95 کەس کوژراون و زیاتر لە 284 کەسیش بریندار بوون.
سەرچاوە: ئێران ئینتەرناشناڵ
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment