لە سنوورى سووریا کاروانێکى سەربازى بۆردوومان کرا عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌ نێت

سەرچاوەیەکى ئەمنى هێزە عێراقییەکان رایگەیاند، گرووپە چەکدارەکان لە سنوورى سووریا لە ناوچەى بوکەمال بۆردوومان کراون.

ئەمڕۆ شەممە (30/ كانوونى یەکەم / 2023) ماڵپەڕى (حوڕە) بڵاوى کردەوە، سەرچاوەیەکى ئەمنى عێراقى راگەیاند، بە سێ فڕۆکەى بێفڕۆکەوان هێرش کراوەتە سەر گرووپە چەکدارەکان، هەشت بارهەڵگر لە سووریاوە دەهاتن بۆ عێراق تێکشکێندراون.

لە بەشێکى دیکەى قسەکانى ئاماژەى بەوە کرد، لە شوێنى بوردوومانەکان دووکەڵێکى زۆر بەرزبۆتەوە، بەڵام تا ئێستا قەبارەى زیانەکان نەزاندراوە.

سەربارەت بە لایەنى بەرپرس تا ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتى ئەو بۆردوومانەى نەگرتۆتە ئەستۆى خۆى، پێشتر لوید ئۆستن، وەزیرى بەرگرى ئەمەریکا رایگەیاند، سێ بنکەى هێزەکانى نزیک لە ئێرانیان بۆ دوومان کردووە، ئەوەش لە وەڵامى ئەو هێرشانە بوو کە کراوەتە سەر هێزەکانمان لە ئەنجامدا سێ سەربازى وڵاتەکەمان برینداربوون.

ئۆستن جەختیشى لەسەر ئەوە کردەوە ئامانج لەو بۆردومانانە وەڵامى ئەو ئەو هێرشانەیە بۆ سەر تیمەکانمان لە عێراق و سووریا، کە لەلایەن گرووپەکانى سەر بە ئێران ئەنجام دەدرێت.

لە عێراق  دوو هەزار و (500) سەرباز و لە سووریا (900) سەرباز هەیە، ئەوەش بۆ بەرەنگاربوونەوەى رێکخراوى تیرۆرستى داعشە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین