سەرۆک وەزیرانى عێراق: کار بۆ کۆتایهێنان بە هێزەکانى هاوپەیمانى لەسەر خاکى وڵاتەکەمان دەکەین عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌ نێت

نووسینگەى محەمەد شیاع سوودانى، سەرۆک وەزیرانى عێراق لە راگەیێندراوێکدا ئاشکراى کرد، سوودانى لە کۆبوونەوەى لەگەڵ سەرۆک وەزیرانى ئیسپانیا جەختى لەسەر ئەوە کردۆتەوە کار بۆ کۆتاییهێنان بە مانەوەى هاوپەیمانى نێودەوڵەتى لەسەر خاکى عێراق دەکەن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (28/ كانوونى يەکەم /2023) ماڵپەڕى (حوڕە) بڵاوى کردەوە سەرۆک وەزیرانى عێراق لە کۆبوونەوەى لەگەڵ ێدرۆ سانچێز، سەرۆک وەزیرانى ئیسپانیا جەختى لەسەر ئەوە کردۆتەوە بەغدا کار بۆ کۆتایهێنان بە هێەزەکانى هاوپەیمانى نێودەوڵەتى لەسەر خاکى عێراق دەکات.

لە بەشێکى دیکەى کۆبوونەوەکەى نێوان سوودانى و سانچێز گفتوگۆیان لەسەر دۆخى هاوپەیمانى نێدەوڵەتى کردووە، بەتایبەت ئیسپانیایە بەشێکە لەو هاوپەیمانییە، هەروەک ئاماژەشى بە رۆڵى مەدرید کردبوو لە بەرەنگاربوونەوەى رێکخراوى تیرۆستى داعش.

لە بەشێکى دیکەى راگەیێندراوەکە هاتووە، حکومەتى عێراقى دووبارە پەیوەندییەکانى لەسایەى بە هێزبوونى هێزەکانى عێراق رێکدەخاتەوە، بۆیەش بەو ئاراستە هەنگاو دەنێت، کە کۆتایى بە مانەوەى هێزەکانى هاوپەیمانى نێودەوڵەتى دەهێنێت، کە چەندین راوێژکارى ئەمنى لەخۆ دەگرێت، لە بوارى مەشق و راوێژ و هاوکارى هەواڵگرى یارمەتى عێراق دەکەن.

دەربارەى دەستدرێژییەکانى ئەم دوایەى سەر بنکە سەربازییەکانى ئەمەریکا و هێرشکردنە سەر دیپلۆماتکاران لە راگەیندراوەکە هاتووە، حکومەتى عێراق هەموو دەستدرێژیەک رەت دەکاتەوە، هەروەک هێرشکردنە سەر هێزەکانى عێراقیش دەستدرێژییە و زیان بە سەروەرى عێراق دەگەینێت.

لەدواى هێرشەکانى رێکخراوى تیرۆرستى داعش بۆ سەر چەند ناوچەیەکى عێراق و داگیرکردنى شارى موسڵ لە (2014) هاوپەیمانى نێودەوڵەتى بەسەرکردایەتى ئەمەریکا بۆ بەرەنگاربوونەوەى داعش پێکهێندرا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین