یەکێتى زانایانى ئاینى ئیسلامى کوردستان راگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە
نوچه نێت
ئەمڕۆ پێنجشەممە (28/ کانوونى یەکەم/ 2023) يەکێتى زانایانى ئاینى ئیسلامی کوردستان بە توندى سەرکۆنەى قسەکانى موفتى عێراقى کرد، لە بەشێکى راگەیێندراوەکەى یەکێتى زانایان هاتووە، "ئێمە لە یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستانەوە زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو سوکایەتیە دەکەین، کە نەک تەنها سوکایەتیە بە کەسایەتی پایەبڵندی مەرحومی مامۆستای مودەریس، بەڵکو سوکایەتی و بریندارکردنی هەستی سەرجەم زانایانی کوردو عیراق و ناوچەکەیە."
دەقى راگەیێندراوێکى یەکێتى زانایانى ئاینى ئیسلامى کوردستان:
بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
(أَلَا إِنَّ أَوْلِيَاءَ اللَّهِ لَا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ) سورە یونس: 62.
دوای بڵاوبوونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە تێیدا راشکاوانە (مەهدی سومەیدەعی) هێڕش دەکاتە سەر یەکێ لە شانازییەکانی زانایانی کوردستان و عیراق و جیهانی ئیسلامی مامۆستا مەلا عەبدولکەرمی مودەریس_ خوا دەرەجاتی عالی بکات- و سوکایەتی بە پێگەو پیشەو کەسایەتی و هەڵوێست و مێژووە پڕ لە شکۆمەندییەکەی دەکات.
ئێمە لە یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستانەوە زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو سوکایەتیە دەکەین، کە نەک تەنها سوکایەتیە بە کەسایەتی پایەبڵندی مەرحومی مامۆستای مودەریس، بەڵکو سوکایەتی و بریندارکردنی هەستی سەرجەم زانایانی کوردو عیراق و ناوچەکەیە.
مامۆستا مەلا عەبدولکەریمی مودەریس کەسایەتیەکی بلیمەت و ناوازەو هەڵکەوتووی جیهانی ئیسلامی و سیمبول و جێی شانازی گەلی کوردو زانایانی کوردستانەو، بە کۆدەنگی زانایانی سەردەمی خۆی عەللامەو پێشەواو موجتەهیدو هەڵکەوتووی نێو زانایانی عیراق بووە، هەر ئەمەش وای کردووە ببێتە موفتی عیراق و خزمەت و هەنگاوەکانی ببنە مایەی شانازی بۆ هەتا هەتایە، سەرباری ئەوەی خەرمانی بەرهەم و نووسین و فەتواو کۆششە زانستیەکانی ئەم کەڵە زانایە گەواهیدەری پاکی و پایەداری و سەرمەشقی و پێشەنگی ئەم زاتە مەزنەن.
ئێمە چاوەڕوان بووین (مەهدی سومەیدەعی) بابەتی مافە دەستووری و یاسایی و شایستە داراییەکانی کوردستان رووبەڕووی حکومەتی ناوەندی بکات و، پێگەی فەتوا لە ئاست ئەو چاوەڕوانیە بەکار بێنێت، کە هەموو زانایانی عیراق خوازیاری بوون، نەک ناوو پێگەو لێدوانی خۆی بۆ سوکایەتی بەرامبەر فەخری عیراق و کوردستان شێخ عەبدولکەرمی بیارە بەکار بهێنێت.
بۆیە بەناوی زانایانی کوردستانەوە داوا لە لایەنی پەیوەندیدارو دامەزراوەی یاسایی دەکەین، بە زوویی رێکاری پێویست بەرامبەر ئەو کەسە بگرنە بەرو، رێگە نەدەن هیچ کەس و لایەنێک سوکایەتی بەرامبەر رەمزو سیمبولە ئایینیەکان بکات.
مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
28ی12ی2023ز
15ی6ی1445هـ
هەولێر - کوردستان
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment