پەیوەندییە سەربازییەکانى هەرێمى کوردستان و ئەمریکا دوای شەڕى داعش
و: سنوور یاسین
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەهاوبەشى لەگەڵ کورد بەشداربوون لە ڕووبوونەوەى داعش، لەو هاوبەشییانەش وەک پاڵپشتی کردنی پێشمەرگە لە ئۆپەراسیۆنە جیاوازەکانییان دژ بە داعش. هەرێمی کوردستان ڕووبەڕووی چەندین ئاڵەنگاریی ئاسایشی جوراوجۆر بوویەوە لەو کاتدا. پێویستە ویلایەتە یەکگرتووەکان پاڵپشتییەکانی خۆیان زیاد بکەن بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پێناو بەدەستهێنانی سەقامگیری هەرێمی.
ویلایەتە یەکگرتووەکان پەیوەندییەکانی خۆی لەگەڵ کورد بەهێز کرد، لە ڕێگەی یارمەتی مرۆیی و سەربازییەکانەوە لە ژێر هاوبەشییەکی بەهێز کە بنیاتنراوە لەسەر بەرژەوەندی هاوبەش، کاتێ کێشە و ناسەقامگیریی ئاسایشی هەرێمیشی گرتووەتەوە. کورد و پێشمەرگە داعشییان تێکشکاند لە (2017) بە پاڵپشتی ئەمریکا. وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا ئامادەیی ڕاگەیاند، لەو کاتدا کەوا بۆ چوار ساڵی تریش پاڵپشتی پێشمەرگە بکات لە ئۆپەڕاسیۆنەکانی دژی داعش. هەروەها پابەندبوونی خۆی نیشان دا بۆ هاوبەشە کوردەکان بۆ ناساندن و داننان بە زیاتر لە (50,000) کیلۆمەتر چوارگۆشەی خاک بۆ کوردەکان کە لە ژێر کۆنتڕۆڵی داعش دابوو، لە نێو ئەو خاکەشدا ژێرخانی گرنگ بوونییان هەبوو لە هەرێمی کوردستان. داعش کاریگەری زۆری کردبووە سەر هەرێمی کوردستان، چونکە شەڕی ناوچەکە و نزیکییان لە هەردوو شاری هەولێر و مووسڵ تەنیا (55) میل بوو.
ستراتیژی پێکەوەیی کوردستان و ویلایەتە یەکگرتووەکان وەک ئامرازێکی بەهێزی مانەوەیان بوو لەدژی هەڕەشە و فکرە تووندڕەوییەکان. گرنگە ئاماژە بۆ ئەوە بکرێت کە بارودۆخی ئاسایشی ئێستا پێویستە بگۆڕدرێت، چونکە لەوانەیە بە تەنها هاوبەشی کردن بۆ ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە دژی داعش بەس نەبێت و کاریگەر نەبێت لەمەودوا. وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا بەردەوام دەبێت بۆ پاڵپشتی کردنی چاکسازییەکانی پێشمەرگە، بەهێزکردنی پێشمەرگە، و شانازی کردن بە کورد و ئەو قوربانییانەی کورد لە مەیدانەکانی جەنگدا داویانە. هێشتا بیر و فکرەی داعش بەردەوامە و ماوە لە نێو ناوچەکە، هەروەها مەترسی دووبارە سەرهەڵدانەوەى گرووپەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیە، بە تایبەت لە عێراق و سووریا.
لە کاتێکدا هێشتا هەڕەشەکانی داعش نەماون، بەڵام هێشتا دوودڵییەکان بوونییان هەیە لە هەرێمی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەربارەی ڕۆڵی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی. (18)ی ئۆکتۆبەرى ئەمساڵ بە دڕۆن هێرش کرایە سەر هێزەکانی ئەمریکا لە هەولێر، بە فڕۆکەی تورکی هێرش کرایە سەر هێزەکانی ئەمریکا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا یاخود ڕۆژئاوا، بەڵام ئەمانە تەنیا رووداوێکن و هیچی تر نین. کێشە سیاسییەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵی لە عێراق ئۆتۆنۆمی کورد و پەیوەندییەکانییان لەگەڵ ئەمریکا بێهێز دەکات.
پابەندییەکانی واشنتۆن بۆ هەرێمی کوردستان
زیادبوونی جمووجۆڵی گرووپە میلیشیاییە ئێرانییەکان، بڵاوبوونەوەی سەربازانی تورکیا بە درێژایی سنووری سووریا و عێراق سەرچاوەی نیگەرانییەکانی واشنتۆنن لە ناوچەکەدا. هەرێمی کوردستان هەڕەشەی لێدەکرێت و هێرشی درۆنی دەکرێتەسەر، بەهۆی ئەوەی چەند بنکەیەکی سەربازی ئەمریکا، کۆنسوڵخانە ڕۆژئاواییەکان لە عێراق و ناوچەکەدا هەن. بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی ئەو مەترسییە ئاسایشییەی لە ناوچەکەدا هەیە گرنگ و پێویستە واشنتۆن یارمەتی پێشکەش بە هەرێمی کوردستان بکات لە ڕووی ئاسایش، هەواڵگری، پاڵپشتی سەربازیی بەردەوامییان هەبێت بۆ ناوچەکە.
یەکێك لە هاوکاریی و ڕۆڵە گرنگەکانی واشنتۆن بۆ کورد، بریتییە لە جەختکردنەوەی چاکسازی لە وەزارەتى پێشمەرگە و حکومەتی هەرێمی کوردستان بە هەماهەنگی عێراق. تریفە عەزیز، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە واشنتۆن جەخت لەسەر گرنگی یەکڕیزی سیاسی کورد دەکاتەوە و دەڵێت، پێویستە هەنگاو بنرێت بۆ بەهێزکردن و باشترکردنی سیستەمی حوکمڕانی کورد. هەروەها تریفە عەزیز ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە حوکمڕانییەکی باش یارمەتیدەر دەبێت و هەرێمێکی سەقامگیر و ئاسایش بەرهەم دێت. هەوڵەکانی ئێستای عێراق بۆ بە ناوەندکردنی هێز لە بەغدا و مامەڵەکانی لەگەڵ کورد پێچەوانەی بنەماکانی دەستوورە. سەرەڕای هەبوونی سەرچاوە سیاسی، سەربازی و ئابوورییەکانی، هەرێمی کوردستان لە لایەن بەغداوە خنکێندراوە. هەروەها ناکۆکییە سیاسییەکان لە بەغدا ئاڵنگارین بۆ حکومەتی هەرێم و وادەکات کە ئاسان نەبێت بۆ حکومەت بتوانێت چۆن و لەگەڵ کێ دانووستاندن بکات لە بەغدا و کێ گوێ لە داواکارییەکانی هەرێم دەگرێت لە حکومەتی فیدڕاڵ.
پێویستە واشنتۆن هەبوونێکی ڕوونی خۆی پیشان بدات کە هەوڵەکانی دروستکردنی ئاشتی بێ ئومێد نەکات. سەرکردەکان لە هەرێمی کوردستان پارێزگاری لە کولتووری خۆیان دەکەن، بەشداری لە چالاکییە سەرکردەییەکان دەکەن، دەیانەوێت بازرگانی بکەن لەگەڵ دراوسێیەکانییان، هاتووچۆ، هەماهەنگییان هەبێت لە ڕێگەی شاندەکانییانەوە، بەڵام کاربەدەستان لە بەغدا ئەو پێشکەوتنانەی هەرێم بە هەڕەشە دەبینن بە تایبەت دوای ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی لە (2017) بۆیە بەغدا دەیەوێت لە ڕێگەی بەهێزکردنی دەسەڵاتی ناوەند و سنووردارکردنی دەسەڵاتەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئامانجی ئاشتی ناوچەکە، حکومەت لەناو ببات، ئەو پێشکەوتنانەی لە ناوچەکە هەن، هەوڵەکانی نەگەن بە ئامانجی کۆتایی.
ڕێگریکردن لە هەڵوەشاندنەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
قەدەغەی هاتووچۆی هەولێر و کەرکووک کە لە لایەن محەمەد شیاع سوودانییەوە بڕیاری لەسەر درابوو بووە هۆی ڕووبەڕوو بوونەوەی کورد و عەرەب. قەدەغەکە لە دوای دووبارە کردنەوەی بارەگای پارتی دیموکراتی کوردستان بوو لە کەرکووک کە ماوەی شەش ساڵە داخراوە کاتێک هێزەکانی عێراق دەستییان بەسەردا گرت لە ماوەی شەڕی دژی داعش. کاربەدەستانی ناوخۆ و فیدڕاڵی نەیانتوانی ڕێگری بکەن لەو ڕووداوانە کە بووە هۆی شەهید بوونی چوار کورد و برینداربوونی چەندانی تر. لە (3) ی ئەیلوول پێکدادان لە نێوان هێزەکانی عێراق و هێزی پێشمەرگەدا ڕووی دا بەهۆی کۆنتڕۆڵکردنی بنکەیەک لە مەخموور، بەگوێرەی گووتەبێژی سەربازی عێراق پێکدادانەکە بووە هۆی لەدەستدانی (3) کەس سەرەڕای گرژییەکان لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵی، حکومەتی هەرێمی کوردستان چووە ناو گرژییەکەوە ڕێگری کرد لە ڕووبەڕوو بوونەوەی زیاتری سوپای عێراق و هێزەکانی پێشمەرگە لە مەخموور.
لە تەنیشت گرژییە ئەمنییەکانەوە بەغدا بەردەوام کێشەی لەگەڵ هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان هەبوو و دەیویست بیخاتە ژێر دەسەڵاتی خۆیەوە، هەروەها پێشێلکردنی دەستوور و مافی حکومەتی هەرێمی کوردستان بوو. لە کانوونی دووەمی (2023) پەرلەمانی عێراق نەوتی هەرێمی خستەژێر کۆنتڕۆڵی خۆیەوە لە کاتێکدا ئابووری حکومەتی هەرێم پشتی بە نەوت دەبەست. ئەو سنوردارکردنانەی حکومەتی هەرێم سەقامگیری ئابووری لاواز دەکرد و هەڕەشەی لەسەر دروست دەبوو، هەروەها بەردەوامی ئەو لاوازییانەی کۆنتڕۆڵکردنی هەرێم ڕێگە خۆشکەر دەبن بۆ بێهێزکردنی زیاتری حکومەت، ئابووری، و ئۆتۆنۆمییەکەی. ئەو لاوازکردنە زیاترانەش ڕێگە خۆشکەر دەبن بۆ پەرەسەندنی پێشێلکارییەکان کە کاریگەری بکەنە سەر تەواوی ناوچەکە.
ئەگەر دەستووری عێراقی فیدراڵ وەک خۆی جێبەجێ بکرێت بێگومان دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی گرژییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا، هەرێمی کوردستان مافی خۆی بەدەستدەهێنێت و فیدڕاڵی لە عێراق دەچەسپێت. سەقامگیری، ئاسایشی هەرێمی کوردستان و عێراق بۆ ئەمریکا زۆر گرنگە و ئامانجی سەرەکی واشنتۆنە کە ئاسایشی ناوچەکە پارێزراو بێت بۆ ڕێگریکردن لە ڕووبەڕووبوونەوە و گرژی زیاتر و دروست بوونی جەنگی نوێ لە ناوچەکەدا، هەروەها ئەمریکا نێوەندگیری کردووە لە نێوان لایەنەکان لە ناوخۆی هەرێم و لەگەڵ عێراقیشدا ئەمەش زۆر گرنگە و بە تایبەت بۆ مەترسی پەلهاوێشتنی جەنگی حەماس و ئیسرائیل بۆ ناوچەکانی تر.
هەرێمی کوردستان بەناوبانگە بە چیاکانی و کولتوور و کەلەپوور، نەتەوەکەی، بەتایبەت زیاتر بەناوبانگ بووە بە ئازایەتی پێشمەرگە و تێکشکاندنی داعش لەسەردەستى پیشمەرگە، کە مێژوویەکییان تۆمار کرد. ئەگەر کوردەکان بتوانن بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا بپارێزن لە ناوچەکەدا هەرێمی کوردستان دەتوانێت ببێتە جێگەی خۆشگوزەرانی و ئومێد بۆ هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەراست، هەروەها دەتوانن بە چارەسەری درێژخایەن بگەن بۆ خۆیان و بە ئۆتۆنۆمی، ئاسایش، و خۆشگوزەرانی بژین بۆ ماوەیەکی درێژ.
ن: دیکان دۆسکى
سەرچاوە: ناوەندى لێکۆڵینەوەى ویڵسن
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment