نێچیرڤان بارزانى: یەکێتیى ئافره‌تانى كوردستان دڵنیاده‌كه‌مه‌وه‌ وه‌ك هه‌میشه‌ پشتیوانى خه‌باتى ئافره‌تان ده‌بم هەواڵ

نوچەنێت:

ئەمڕۆ شەممە (23/کانوونى یەکەم/2023) نێچیرڤان بارزانى، جێگرى یەکەمى سەرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان، بە بۆنەى بەستنى کۆنگرەى نۆیەمى یەکێتیى ئافرەتانى کوردستان پەیامێکى بڵاوکردەوە و دەڵێت، "هیوادارم یه‌كێتیى ئافره‌تانى كوردستان وه‌ك ڕێكخراوێكى پێشه‌نگ و زیندووى ئافره‌تان، به‌ گوڕ و تینێكى زیاتره‌وه‌‌ به‌رده‌وام و سه‌ركه‌وتوو بێت."

ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانى جێگرى یەکەمى سەرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان:

سه‌ركه‌وتنى كۆنگره‌ى نۆیه‌م به‌ گه‌رمى له‌ سكرتێر و ئه‌ندامانى تازه‌ى سكرتاریه‌تى یه‌كێتیى ئافره‌تانى كوردستان و ته‌واوى ئافره‌تانى كوردستان پیرۆز ده‌كه‌م، هیواى سه‌ركه‌وتن و پێشكه‌وتنى به‌رده‌وامیان بۆ ده‌خوام. 

هیوادارم یه‌كێتیى ئافره‌تانى كوردستان وه‌ك ڕێكخراوێكى پێشه‌نگ و زیندووى ئافره‌تان، به‌ گوڕ و تینێكى زیاتره‌وه‌‌ به‌رده‌وام و سه‌ركه‌وتوو بێت له‌ پاراستن و داكۆكیكردن له‌ مافه‌كان و بره‌ودان به‌ لێهاتوویى و تواناكانى ئافره‌تان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا.

به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ یه‌كێتیى ئافره‌تانى كوردستان دڵنیا ده‌كه‌مه‌وه‌ كه‌ وه‌ك هه‌میشه‌ هاوكار و پشتیوانى خه‌بات و تێكۆشانى ئافره‌تان ده‌بم بۆ یه‌كسانى و وه‌ده‌ستهێنان و پاراستنى مافه‌كانیان و مسۆگه‌ریى به‌شداریى كاراى ئافره‌تان له‌ هه‌موو كایه‌كانى ژیاندا.

سوپاس و پێزانین بۆ ئه‌رک و ماندووبوونی به‌ڕێزان سکرتێر و ده‌سته‌ی پێشووی سکرتاریه‌تی یه‌کێتیی ئافره‌تانی کوردستان، هیوای سه‌رکه‌وتنیان بۆ ده‌خوازم

نێچیرڤان بارزانى

2023/12/23

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین