مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان دەکات هەواڵ

نوچەنێت:

ڕۆژی ھەینی (22/کانوونی یەکەم/2023) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بەبۆنەی تەواوبوونی کارەکانی کۆنگرەی نۆیەمی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی ئەو ڕێکخراوە دەکات و دەڵێت،"ھەموو ھاوکاریی و پشتیوانییەکی خۆمتان بۆ دووپات دەکەمەوە."

دەقی پەیامەکەى مەسرور بارزانی:

بەڕێز خاتوو زیبا تەھا سکرتێری یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان

بە بۆنەی سەرکەوتنی کۆنگرەی نۆیەم و ھەڵبژاردنی بەڕێزتان بە سکرتێری یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێزتان و ئەندامانی نوێی سکرتارییەت و سەرجەم ئەندامانی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان دەکەم .

ھیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی بەردەوام بۆ ڕێکخراوەکەتان دەخوازم لە خەبات و تێکۆشانتاندا بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانی ئافرەتان و بەھێزترکردنی ڕۆڵ و پێگەیان لە کۆمەڵگە و داکۆکیکردن لە پرس و دەسکەوتە نیشتمانییەکان، لەم پێناوەشدا، ھەموو ھاوکاریی و پشتیوانییەکی خۆمتان بۆ دووپات دەکەمەوە.

مەسرور بارزانی

جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین