دوو بنكەى سەربازى ئەمەريكا لە عێراق و سووريا بۆردوومان كرا
نوچەنێت
فەرماندەيى هێزەكانى ئەمەريكا لە راگەيێندراوێكدا ئاشكراى كرد، بنكەى عەين ئەسەدى ئاسمانى لە عێراق بۆردوومان كراوە، بەڵام هيچ زيانێكى گيانى و مادى لێ نەكەوتۆتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە (21/ كانوونى يەكەم/ 2023) ماڵپەڕى (حوڕە) بڵاوى كردەوە، هێزەكانى ئەمەريكا رايگەياند، بە مووشەك و فڕۆكەى بێفڕۆكەوان هێرشكراوەتە سەر دوو بنكەى سەربازى لە سووريا و عێراق، كە بۆ بەرەنگاربوونەوەى رێكخراوى تيرۆرستى داعش لەو ناوچانەن.
سەبارەت بە لايەنى بەرپرسيش گرووپەكانى مقاوەمەى ئيسلامى لە عێراق، كە لەگەڵ ئێران هاوپەيمانن و سەر بە حەشدى شەعبين بەرپرسيارێتيان لەو هێرشانە راگەياند.
تا ئێستا ئەمەريكا لەسەر ئاستى باڵا چەندين جار هۆشدارى داوەتە محەمەد شياع سوودانى، سەرۆك وەزيرانى عێراق لە بۆردوومانكردنى بنكە سەربازييەكانى.
لەدواى هێرشەكانى ئيسرائيل بۆ سەر كەرتى غەزە، گرووپە چەكدارەكانى نزيك لە حەشدى شەعبى بە بەردەوامى هێرش دەكەنە سەر بنكە سەربازييەكانى ئەمەريكا لە ناو خاكى عێراق و سووريا.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment