سەرۆك وەزیرانى عێراق بەرمەج ئەو سێ مووچەى ماوە رەوانەى هەرێم بكات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

وەفا محەمەد كەریم، پەرلەمانتارى فراكسیۆنى پارتى دیموكراتى كوردستان لە پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، لە كۆبوونەوەى شاندى هەرێمى كوردستان لەگەڵ بەرپرسانى حكومەتى عێراق، محەمەد شیاع سوودانى، سەرۆك وەزيرانى عێراق بە مەرج رەزامەندى لەسەر روانەكردنى مووچەى سێ مانگى كۆتايى ئەمساڵ داوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (30/ تشرینى دووەم/ 2023) ماڵپەڕى (بەغدا تودەى) بڵاوى كردەوە وەفا محەمەد كەریم لە بەشێكى دیكەى قسەكانى ئاشكراى كردووە، یا دەبێت رێككەوتنى بودجە جێبەجێ بكرێت یا دەبێت مووچەى سێ مانگى كۆتایى ئەمساڵ رەوانە بكات، سەبارەت بەو دوو داواكارييە سەرۆك وەزیرانى عێراق رەزامەندى لەسەر ئەوە دەربڕیووە، سێ (700) ملیارد دینارى دیكە بۆ سێ مانگى كۆتایى ئەمساڵ رەوانەى هەرێم بكات، بەڵام بەو مەرجەى ئەنجوومەنى وەزیران لە دانیشتنى هەفتەى داهاتوو رەزامەندى لەسەر بدات.

ئەو پەرلەمانتارە كوردە ئاماژەى بەوەش كردووە، پابەندى بەرپرسانى حكومەتى عێراق كۆتایى بە قەیرانى مووچە دەهێنێت، كە ناكرێت بەو جۆرە بمێنێتەەوە.

دەربارەى هەرێمى كوردستانیش گوتى، "هەرێمى كوردستان بە تەواوى پابەندى یاساى بودجە بووە، هەموو رێمایى و مەرجەكانى بەغداى جێبەجێ كردووە، بەڵام بەغدا پابەند نەبووە بە یاسا، ئەویش بەرپرسیارێتى قەیرانى مووچەى لە ئەستۆدایە.

لە سەرەتاى ئەم هەفتەیە شاندێكى هەرێمى كوردستان بە سەرۆكایەتى ئاواتى شێخ جەناب، وەزیرى دارایى حكومەتى هەرێم چەند بەرپرسێكى دیكە سەردانى بەغدایان كردووە لەگەڵ بەرپرسانى عێراقى كۆبوونەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین