بۆچى هه‌ركاتێك ئه‌ردۆغان له‌ده‌ره‌وه‌ فشارى بخرێتەسەر لەناوەوەى تورکیا دەچەمێتەوە؟ شیکاری

نوچەنێت

وەرگێڕانى: دنيا ئەحمەد

تا ئه‌وكاته‌ى ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆمار سه‌ركه‌وتنه‌كانى به‌ده‌ست نه‌هێنێت و ده‌ستكه‌وتنه‌كانى ڕانه‌گه‌يه‌نێت، فشارێکى زۆر دەخاتەسەر ناوخۆی تورکیا بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى سه‌رنجه‌كان له‌سه‌ر ئابوورى تورکیا.

ئه‌و هه‌نگاوانه‌ى ناویەتى بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ى ياساى ده‌ستوور و ئۆپه‌راسيۆنه‌ سەربازییەکان و راگه‌ياندنى له ‌ميدياكان بێ سوود بوو، سياسه‌ته‌كانى خۆپارێزى كه ‌له (2024) له‌ سندوقى دراوى نێوده‌وڵه‌تى زياتر ده‌بن و ئه‌مه‌ش روونه‌ ناتوانرێت بشاردرێته‌وه‌، خه‌ريكه‌ وه‌ك مووم بتوێته‌وه‌، ئه‌ردۆغان ده‌ستى كردووه‌ به‌ توو‌ندكردنه‌وه‌ى سياسه‌ته‌كانى به‌تايبه‌ت له‌ كه‌ناڵه‌كان، هه‌وڵه‌كانى غه‌زه،‌ ئه‌و بينه‌رانه‌ى هه‌واڵه‌كان له‌ (TRT) وه‌رده‌گرن زۆر به‌ڕوونى دياره‌ ده‌يانه‌وێت له‌م دۆخه‌ دواين پێشهاته‌كان به‌ سه‌ركه‌وتنى ئه‌ردۆغان له‌ سياسه‌تى ده‌ره‌وه‌ رابگه‌يه‌نن، ئه‌مه‌ش لە بەكارهێنانى لە سياسەتى ناوخۆدا پێگەيەكى به‌نرخيان دەبێت.

به‌ڵام بەو جۆرە نابێت، ئه‌ردۆغان چۆن له ‌شه‌ڕى رووسيا و ئۆكرانيا هه‌وڵى دا به‌ سياسه‌تى ئاشته‌وايى له‌نێوان هه‌ردوو وڵات جۆرێک لە سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ست هێنا، ئەمجارەش هه‌وڵده‌دات هه‌مان سیاسەت لەنێوان حەماس و ئیسرائیل بەرجەستە بکات، له‌ قه‌يرانى غه‌ززه‌ له‌لايه‌ك ده‌ڵێت ئيسرائيل دوژمنە و حه‌ماس دۆستمانه‌، هه‌ركاتێكيش بارودۆخه‌كه دەگۆڕێت،‌ بۆ نموونە ئه‌ردۆغان له‌كاتى گه‌رانه‌وه‌ى له‌ جه‌زائير ستايشى هه‌وڵه‌كانى هەردوولاى كرد بۆ راگه‌ياندنى ئاگربه‌ست و گۆڕينه‌وه‌ى بارمته‌كان و ڕێگەدان بە هاوكارييه‌ مرۆييه‌كان، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه‌ حه‌ماس ڕێككه‌وتنى له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر و ميسر كرد بۆ دانووستاندن له‌گه‌ڵ خۆيان و ئيسرائيليش.

نموونه‌يه‌ك له‌ فشارەکانى ده‌ره‌وه‌

رۆژى يه‌كشه‌ممەى ڕابردوو‌ ناوه‌نده‌كانى ڕاگەیاند ئه‌م زانيارييانه‌يان به‌ده‌ست كه‌وت، ئه‌ردۆغان و ئيبراهيم كاڵن، سه‌رۆكى هه‌واڵگریى  تورکیا (میت)ى راسپاردووه‌ كه‌ دڵنيايى وه‌رگرێت له‌ ئازادبوونى ئه‌و تايله‌ندييانه‌ى كه ‌له‌لايه‌ن حه‌ماسه‌وه‌ رفێندرابوون له‌گه‌ڵ ئيسرائيل ده‌ستيان به‌ ئاڵوگۆرى بارمته‌ كرد، له‌دواى ئه‌م هه‌واڵه‌ش حه‌ماس رايگه‌ياند، به‌هۆى داواى ئۆردۆغانه‌وه‌ ئه‌و (10) هاووڵاتییە تايله‌ندييه‌ له‌كاتى كاركردنيان له‌ نه‌خۆشخانه‌ى شامير كه‌ گيريانخواردبوو ئازاد كراون و شوێنه‌كه‌يان چۆڵكردووه،‌ هه‌روه‌ها هه‌واڵێكيترش ڕاگه‌یێندرا، كه‌ حه‌ماس هاووڵاتييه‌كى رووسى ئازادكردووه‌ به‌هۆى هه‌ڵوێستى سه‌رۆكى رووسيا له‌ دۆزى فه‌له‌ستين كه‌ نيشانى دابوو.

من لێره‌دا رايده‌گه‌يه‌نم كه‌ سه‌رۆكى ميت هه‌موو هه‌وڵێكى داوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى هاووڵاتيانى تورك بگه‌رێنه‌وه‌ وڵاته‌كه‌يان، كه‌ له‌ غه‌ززه گيريان خواردبوو‌، له‌لايه‌كي ديكەوە هاكان فيدان، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا چەندين وڵاتى كرد، ئه‌ردۆغان ئه‌و هێزه‌ى به‌كارى هێنا بۆ هاووڵاتييه‌ تايله‌ندييه‌كان له‌لايه‌ن حه‌ماسه‌وه‌ له‌وانه‌يه‌ له‌دژى مانه‌وه‌ى هاووڵاتيیه‌ توركه‌كانيش له‌سه‌ر حه‌ماس به‌دڵنياييه‌وه‌ به‌كارى بهێنێت، به‌ڵام له‌نێو ئه‌و كاره‌دا  له‌وكاته‌ى راگەيێندراوى رووسيا ده‌خرێته‌ڕوو ده‌بێت تێبگه‌ين كه‌ له‌لايه‌ن حه‌ماسه‌وه ئه‌مه‌ ئۆپه‌راسيۆنێكى ديبلۆماسييه‌‌.

سه‌يرى بارودۆخى دواين پێشهاته‌كان ده‌كه‌ين وه‌ك ئه‌وه‌ وايه‌ كه‌ حه‌ماس له‌پشت په‌رده‌ ژێربه‌ژێرى ڕێككه‌وتنى له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ريكا كردووه‌ به‌ توركيا و رووسيا ده‌ڵێت، ئارامبن له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئێوه‌م له‌ رێككه‌وتنى ئاگربه‌ست به‌جێهێشتووه‌، به‌ڵام ئێوه‌ شوێنێكى جياوازتان هه‌يه‌.

باشه‌ ياساى (50+1)چى به‌سه‌رهات؟ 

(17)ى ئه‌م مانگه‌ ئه‌ردۆغان له‌سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ ئه‌ڵمانيا به‌ ئۆلاف شۆڵتز، راوێژكارى ئه‌ڵمانياى گوت، كه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌وان بتوانن به‌ئيسرائيل بڵێن سياسه‌تى خۆى بگۆرێت و به‌سه‌ريدا تێپه‌رن، ئه‌وكات من به‌رپرسى حه‌ماسم و هه‌روه‌ها ئه‌ڵمانياى تاوانباركرد به‌ بوونى كۆمپلێكسى هۆلۆكۆست له‌‌ناوخۆى وڵاته‌كه‌ى، ‌له‌دواى گه‌رانه‌وه‌ى باسى ياساى رێژه‌ى (50+1) بۆ ڕاگەیاندنەکان كرد، به‌هۆى گه‌رانه‌وه‌ى ئه‌م ياسايه‌ بير له‌وه‌ده‌كاته‌وه‌ ئه‌گه‌ر ده‌وله‌ت باخچه‌ليش له‌گه‌ڵى نه‌بێت وه‌ك هاوپه‌يمانى جمهور، له‌وانه‌يه‌ بيرله ڕازیکردنى‌‌ لايه‌نه‌ ئۆپۆزسيۆنه‌كان بکاتەوە، كه‌ وابيرده‌كاته‌وه‌ خۆى كانديدبكاته‌وه‌ بۆ سەرۆک کۆمار، كه خۆى‌ دووجار قه‌رزارى هه‌ڵبژاردنه‌ وه‌ك سه‌رۆك كۆمار.

به‌ڵام ئه‌م هه‌وڵه‌شى سه‌رى نه‌گرت، باخچه‌لى بێ ئه‌وه‌ى ميهره‌بانى خۆى له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان تێكبدات، ده‌رگاكه‌ى داخست و ئۆزگور ئۆزێل، سه‌رۆكى جه‌هه‌په‌ش به ‌ئه‌ردۆغانى راگه‌ياند، ئه‌گه‌ر بته‌وێت هاوبه‌شى خۆت بگۆرى، بيگۆره‌ به‌ڵام ناتوانيت له‌گه‌ڵ ئێمه‌ ياساى ده‌ستوور هەموار بکەیەوە، هه‌ده‌په‌ش به ‌ناراسته‌وخۆ رايگه‌ياند، چييه‌ ده‌نگتان كه‌مى كردووه‌ بۆيه‌ ده‌تانه‌وێت هه‌موارى ده‌ستوور بکەن و داواكه‌ى ئه‌ردۆغانيان ڕه‌تكرده‌وه‌، لێره‌دا چاوه‌كان هه‌مووى له‌سه‌ر ئه‌مه‌بوو ئه‌ردۆغان له‌وه‌ڵامدا چي ده‌ڵێت، به‌ڵام له‌م هه‌فته‌يه‌دا كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيران نييه‌ و ئه‌ردۆغانيش له‌كاتى گه‌رانه‌وه‌ى له‌ جه‌زائير هيچ قسه‌يه‌كى نه‌كرد.

به‌بۆچونى من، ئه‌ردۆغان له‌كاتى گه‌رانه‌وه‌ى له‌ جه‌زائير ئه‌و رۆژنامه‌وانه‌ى بانگهێشت كردبوون، کە لە خۆیان نزیکن، ئەمە جگە لەوەى دوو هاوكارى ئەوانى تێدابوو، دڵنياش بووم له‌وه‌ى ئه‌وان رێگه‌يان پێدرابوو سه‌باره‌ت به‌و پرسانه‌ى كه‌ چه‌ند رۆژێكه‌ له‌توركيا باسى لێوه‌ده‌كرا پرسيارله‌ ئه‌ردۆغان بكه‌ن، ياخود رۆژنامه‌نوسان به‌ ئه‌ركى پيشه‌ى خۆيان هه‌ڵنه‌ستان يانيش به‌رپرسانى توركيا وه‌ك ئۆپه‌راسيۆنه‌كى ده‌روونى پێيان راگه‌ياندبوون، كه‌ ئه‌م بابه‌ته‌ باس نه‌كه‌ن و له‌سەرى هیچ جۆرە وتار و نووسینێک نه‌نووسن. 

بارودۆخه‌كه‌ وايلێهات وه‌ك بڵێى يه‌كێكيتر بى بايه‌تى له‌سه‌دا (50+1)ى كردبێته‌وه‌، وه‌ك ئه‌وه‌ى بگوازرێته‌وه‌ بۆ دادگاى باڵا و بۆ دادگاى ده‌ستوورهه‌ڵگيرا.

له‌كۆتاييه‌كه‌ى تايله‌ندييه‌كان له‌سه‌ر داواى ئه‌ردۆغان ئازادكران، به‌ڵام ئه‌ى مووچه‌ى خانه‌نشينانى ده‌نگده‌رانى ئه‌كپارتى چى لێدێت، ئه‌ى پرسى كه‌مترين مووچه‌ وابزانم ئه‌مانه‌ په‌يوه‌ندى به ‌ئه‌وەوە نييه‌.

ئه‌وه‌ى له‌ده‌ستى ئەردۆغان ماوە،‌ چاره‌نووسى ئابووريى تورکیایە، له‌وانه‌شه‌ ئه‌ردۆغان ئه‌مرۆ يان سبه‌ى دووپشكێكى تر له‌ژێر كڵاوه‌كه‌ى ده‌ربهێنێت و ئه‌مه‌ش رێككه‌وت نييه،‌ وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌ زۆرترين مشتومرى له‌ په‌رله‌مان و كۆمسيۆنى پيلاندانان و بودجه‌ دروستكردووه‌، چونكه‌ ده‌نگۆى ئه‌وه ‌هه‌يه‌ وه‌به‌رهێنانه‌كان به‌فيرۆ ده‌درێن و به‌هه‌ڵه‌ ئه‌نجام ده‌درێن. 

پاڵنان و فشارەکانى ناوخۆ

به‌هۆى سيسته‌مى حكومه‌تى سه‌رۆكايه‌تى، سه‌رۆكه‌كه‌مان (ئەردۆغان) له‌تواناى دايه‌ بارمته‌ تايله‌ندييه‌كان ئازاد بكرێت و له‌غه‌ززه دەربهێندرین‌، هه‌روه‌ها به‌دڵى خۆى هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ زيادكردنى رێژه‌ى باج ده‌كات و هه‌ژمارى بانكى هاووڵاتيان به‌رێژه‌ى (%15 بۆ 40) له‌ هاوڵاتيانى وه‌رده‌گرێت. 

سەرچاوە: T24

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین