وەزارەتى بەرگريى توركيا كوژرانى سێ سەربازى راگەياند تورکیە

نوچەنێت

وەزارەتى بەرگريى توركيا رايگەياند، لە ناوچەى ئۆپراسيۆنەكانى چڕنووكى قوفڵ سێ سەربازمان كوژراون، سەبارەت بە زيانە مادييەكانيش هيچ وردەكارييەكانيان بڵاونەكردۆتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە (27/ تشرينى دووەم/ 2023) ماڵپەڕى (ئەنادۆڵ) بڵاوى كردەوە، وەزارەتى بەرگريى توركيا راگەيێندراوێكدا ئاشكراى كردووە، سێ سەربازى وڵاتەكەى لەناو خاكى هەرێمى كوردستان كوژراون.

لە بەشێكى راگەيێندراوەكەى وەزارەتى بەرگريى توركيا، سەرەخۆشى لە كەسوكارى كوژراوەكان و سوپاى وڵاتەكەى دەكات.

لەسەرەتاى ئەو مانگە سوپاى توركيا رايگەياند، هێرشەكانيان بۆسەر گەريلاكانى پارتى كرێكاران لە سنوورەكانى عێراق دەست پێكردووە، سەبارەت بە زيانەكانى پارتى كرێكاران لەو راگەيێندراوەدا هيچ ئاماژەيەك بە زيانە گيانى و مادييەكان نەكراوە.

ئۆپراسيۆنى چڕنووكى قوفل لە مانگى نيسانى ساڵى رابردوو بە ئامانجى كۆتاييهێنان بە پاتى كرێكارانى كوردستان دەستى پێكردووە، چەندين هێرشيان كردۆتە سەر ئەو هێزانە لە سووريا و عێراق.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین