چوارەمین كۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە دهۆک بەڕێوەدەچێت کوردستانی

نوچەنێت:

لە پارێزگاى دهۆک سبەى چوارەمین كۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستپێدەكات، کە وا بڕیارە سەرۆکى هەرێمى کوردستان و سەرۆکى حکومەتى هەرێم و چەندین بەرپرسى باڵاى حیزبى بەشدار بن لەکۆڕبەندەکە.

سبەى یەکشەممە (19/تشرینى دووەم/2023) بە بەشدارى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، لە پارێزگاى دهۆک، چوارەمین كۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەست بەکارەکانى دەکات و بۆ ماوەى سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

لە كۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەست چەند پانێلێک پەیوەست بە دۆخى ناوخۆى هەرێمى کوردستان و عێراق، کێشە و گرفتەکانى ئەم دواییەى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست و ناوچەکە تاوتوێ دەکرێت.

بەپێى زانیارییەکان، جگە لە ئامادەبوونى چەندین بەرپرسى باڵاى حیزبى و حکومى و توێژەرانى بیانى، وا بڕیارە بافڵ تاڵەبانى سەرۆکى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان ئامادەبێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین