پنتاگۆن ژمارەى هێرشى سەر بنكەكانى لە عێراق و سووريا ئاشكرا دەكات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

سابرينا سينگ، جێگرى سكرتێرى رۆژنامەوانى وەزارەتى دەرەوەى ئەمەريكا (پتناگۆن) رايگەياند، لە (17)ى مانگى رابردوو تا ئێستا  گرووپە چەكدارەكان (56) هێرشيان كردۆتە سەر بنكەكانى ئەمەريكا لە عێراق و سووريا.

ئەمڕۆ چوارشەممە (15/تشرينى دووەم/ 2023) ماڵپەڕى (خەليج جەديد) بڵاوى كردەوە، سابيرنا سينگ رايگەياند، بەهۆى هێرشەكانى گرووپە چەكدارەكان (59) ئەمەريكى نووشى پێكان بوونە، هەندێكيان تووشى پێكانى مێشك بوونە لە جۆرى ((TBI، هەندێك لە پێكانەكانيش مەترسيدار نين.

ئەو بەرپرسە رۆژنامەوانيەى پنتاگۆن جەختى لەسەر ئەوەش كردەوە، (32) بريندار برينەكانيان مەترسيدار نييە، (27) كەكەسەى ديكە بەر سەريان كەوتووە.
سەبارەت بە هێرشى حووسييەكانيش كە لەلايەن ئێرانەوە پاڵپشتى دەكرێت، لە چەند رۆژى رابردوو چەند مووشەكێكى ئاراستەى ئيسرائيل كرد، سەبارەت بە وەڵامنەدانەوەى ئەمەريكاش گوتەبێژەكەى پنتاگۆن پێى وايە ئەو وڵامنەدانەوەيە نابێت هۆى هێرشى زياتر، چونكە حووسييەكان پێشتريش مووشەكيان هێرشيان دەكرد، بۆيە ئەمەرييەكان وەڵامي زياتريان نابێت.

لەدواى دەستپێكردنى بۆردوومانەكانى ئيسرائيل بۆ سەر كەرتى غەزە، گرووپە چەكدارەكانى نزيك لە ئێران لە عێراق و سووريا بەبەردەوامى هێرش دەكەنە سەر بنەكەكانى ئەمەريكا لەو  دوو وڵات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین