راگەیێندراوى کۆبوونەوەى هاوبەشى پارتى و یەکێتى
نوجەنێت
ئەمڕۆ سێشەممە (حەوت/تشرینى دووەم/2023) ڕاگه‌یاندراوی كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەکێتیى نیشتیمانی کوردستان، لە بەشێکى راگەیێندراوەکە هاتووە،" له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بارودۆخی هەرێمى کوردستان و عێراق بەتایبەتى و، ڕەوشى هەستیارى ناوچەکە بە گشتى گفتوگۆیان له باره‌وه كرا."
راگه‌یاندراوی كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەکێتیى نیشتیمانیى کوردستان
ئه‌مڕۆ، سێشەممە 7ی 11ی2023، له باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان له پیرمام،كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی نێوان یەکێتیى نیشتمانیىکوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان، ئه‌نجامدرا.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بارودۆخی هەرێمى کوردستان و عێراق بەتایبەتى و، ڕەوشى هەستیارى ناوچەکە بە گشتى گفتوگۆیان له باره‌وه كرا.
هه‌ردوولا جەختیان لەسەر هەماهەنگى و پێکەوەکارکردن و،پێویستى كۆكردنه‌وه‌ی هێز و تواناى سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەکان کردەوە بۆ پاراستنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان و، داڕشتنى ستراتیژیەتێکى هاوبەش کە گونجاوبێت لەگەڵ ڕەوتى ڕوداو و گۆڕانکارییەکانى قۆناغه‌كه و، ڕوبەڕووبوونەوەى ئاڵنگاریەکان.
هەردوولا هاوڕابوون لەسەر بەهێزکردنى خاڵە هاوبەشەکان و چارەسەرکردنى گیر و گرفتەکان بە ئاراستەى بەرژەوەندییە نەتەوەیى و نیشتیمانییەکانى کورستان.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، جه‌خت له پاڵپشتیكردنی هەنگاوەکانى حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان کرایەوە بۆدابینكردنی شایسته داراییه‌كان و مووچەى مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستان لە چوارچێوەى دەستوورى هەمیشەى عێراقدا. لە کۆتاییدا، بڕیاردرا کۆبوونەوەکان بەردەوامیان هەبێت و بۆ ئەم مەبەستەش ئالیەتێکى گونجاو دیاری‌کرا. شایەنى ئاماژەیە کۆبوونەوەکە لە کەشێکى ئارام و ئیجابیدا بەڕێوەچوو.
یەکێتیى نیشتیمانیى کوردستان پارتی دیموكراتی كوردستان
7ـی 11ی 2023
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment