سەرۆک کۆماری ئێران سبەی سەردانی دوو وڵات دەکات ئێران

نوچەنێت:

سبەی سەرۆک کۆماری ئێران، بە گەشتێکی دوو رۆژە سەردانی تاجیکستان و ئۆزبەکستان دەکات و لەسەر پرسە هەنوکەییەکان گفتوگۆ دەکەن.

رۆژی سێشەممە (7/ تەشرینی دووەم/ 2023) ئاژانسی هەواڵی تەسنیم لە هەواڵێکدا بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران لەسەر بانگهێشتی فەرمی ئیمام عەلی رەحمان، سەرۆک کۆماری تاجیکستان سەردانی ئەو وڵاتە دەکات.

دوابەدوای رێوڕەسمی پێشووازی فەرمی، هەردوو سەرۆک کۆبوونەوەیەکی تایبەتیان دەبێت و دواتر لە کۆبوونەوەی هاوبەشی چالاکانی ئابووری و بازرگانانی ئێران و تاجیکستان بەشداری دەکەن. هەر لەم سەردانەدا دەسەڵاتدارانی ئێران و تاجیکستان چەند بەڵگەنامەی هاوکاری هاوبەشیش واژۆ دەکەن.

دوای ئەم سەفەرە، رەئیسی لەسەر بانگهێشتی فەرمی سەرۆکی ئۆزبەکستان "شەوکەت میرزیایف"، بەمەبەستی بەشداریکردن لە شانزەهەمین لوتکەی رێکخراوی هاریکاری ئابووریی "ئێکۆ" سەردانی ئەم وڵاتە دەکات.

رەئیسی لەم سەفەرەدا بەشداری لە لوتکەی ئێکۆ دەکات و هەڵوێستەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران روون دەکاتەوە. هەروەها لەگەڵ ژمارەیەک لە سەرکردە و بەرپرسانی بەشدار لە لوتکەکەدا کۆدەبێتەوە.

راوێژکارییەکان سەبارەت بە هاوکارییە دووقۆڵییەکان، بەتایبەتی لە بواری بازرگانی و ئابووری و پرسە نێودەوڵەتییەکان، بەتایبەتی دۆخی قەیراناوی غەززە، دەبێتە جێی بایەخی وتووێژە دووقۆڵییەکانی رەئیسی لەم گەشتە دوو رۆژەیەدا.

سەرچاوە: تەسنیم 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین