پارتى بارەگاکانى لە کەرکووک دەکاتەوە کوردستانی

نوچەنێت:

شاخەوان عەبدوڵڵا، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی، وەرگرتنەوەى بارەگاکانى پارتى لە کەرکووک بەفەرمانى سەرۆک وەزیرانى عێراق ڕایگەیاند و یەکێک لە بارەگاکانیشى بە زانکۆى کەرکووک دەدرێت.

ڕۆژى یەکشەممە (پێنجى تشرینى دووەم/2023) بەئامادەبوونى شاخەوان عەبدوڵڵا، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی، محەممەد کەمال، بەرپرسی لقی (3)ـی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک، نوێنەرى پارێزگاى کەرکووک و سوپاى عێراق، بارەگای مەکتەبی رێکخستنی کەرکووک - گەرمیانی پارتی لە کەرکووک وەرگیراوە. 

شاخەوان عەبدوڵڵا لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، وەرگرتنەوەى بارەگاکانمان بە بڕیارى محەمەد شیاع سوودانى سەرۆک وەزیرانی عێراق وەرگرتۆتەوە.

ئەو ئەندامەى مەکتەبى ناوەندى پارتى گوتیشى، بە سوپاسەوە جەنابی سەرۆک بارزانی بڕیاریداوە، ئەم بارەگایە بکرێتە دیاری بۆ زانکۆی کەرکووک، بڕیارێکی زۆر گەورەیە و جێگەی پێزانینی کەرکووکییەکانە، پێشتریش سەرۆک بارزانی هەنگاوی بە ئاراستەی هاوکاریکردنی دامەزراوە زانستییەکان هەبووە.

پارتى دیموکراتى کوردستان دواى رووداوەکانى (16)ـى ئۆکتۆبەرى (2017) سەرجەم بارەگاکانى لەلایەن سوپاى عێراق و حەشدى شەعبییەوە دەستى بەسەرداگیرا، ئەمەیش دواى چۆڵکردنى لەلایەن پارتییەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین