ئيسرائيل پێشنيارێك بۆ سەركردەكانى حەماس دەكات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

ناداڤ ئيل، نووسەر لە رۆژنامەى يەديعوت ئەحرەنوتى ئيسرائيلى ئاشكراى كردووە، سەركردەكانى تەلەئەبيب سەرقاڵى گفتوگۆن لەسەر چەند پێشنيارێك، كە يەكێكيان ئەوەيە داوا لە سەركردەكانى حەماس بكەن لەبەرانبەر ئازادكردنى بارمەتەكان ژيانيان پارێزراو دەبێت و غەزە جێبهێڵن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (دوو/تشرينى دووەم/ 2023) ماڵپەڕى (عەرەبى 21) بڵاوى كردەوە ناداڤ ئاشكراى كردووە سەركردەكانى ئيسرائيل لە پشت پەردەوە گفتوگۆ لەسەر چەند پێشنيارێك دەكەن، كە يەكێك لەوانە بريتيە لە بەردەوامي  گەمارۆدانى سەركردەكانى حەماس، كە ئەوەش چەند ساڵێك دەخايێنێت، لە هەمان كاتيش بيرۆكەى نموونەى بەيرووت دەستى پێكردووە، بۆ ئەوەى سەركردەكان لە غەزە دەرچن.

ئەو بيرۆكەيە خۆى لەوە دەبينێتەوە، كە دەتواندرێت سەركردەكانى باڵى سەربازيى حەماس بە رەزامەندى ئيسرائيل لە كەرتى غەزە دەرچن و ژيانيان پارێزراو دەبێت، ئەوەش لە بەرانبەر ئازاداكردنى ديلە ئيسرائيلييەكانە، ئەو ئەو رێككەوتنە هەمان رێككەوتنى ساڵى (1982) كە ياسر عەرەفات، سەرۆكى پێشووى فەڵەستين لەدواى داگيركردنى لوبنان، بە رەزامەندى ئيسرائيل بەيرووتى بەجێهێشت و چووە تونس.

ئەو نووسەر جەخت لەسەر ئەوەش دەكاتەوە، لە جەنگى حەوتى مانگى رابردوو بۆ ئيسرائيل ئەوەندە بەس نييە، كە وێنەى سەركەوتن نيشنان بدات، بەڵكوو پێويستى بە سەركەوتنى راستەقينەيە، چونكە سەردەمى فێڵكردن كۆتايى هاتووە. 
لە بەشێكى ديكەى قسەكانى ئەو نووسەر دەڵێت، بنيامين ناتەنياهۆ، سەرۆك وەزيرانى ئيسرائيل باس لە دوو جۆر قسە دەكات، يەكێكيان بەڵێندانە بە  كۆتايى هێنانى حەماس و زاڵبوونى سەربازى بە تەواوى و نەگەڕانەوەى دەسەڵاتانيان بۆ كەرتى غەزە. 

وێنەى دووەم لە پشت پەردەوەيە، كە بەڵێنێكى ديكەيە، بەتايبەتيش كۆتاييهێنان بە حەماس لە گفتوگۆكانيش هێرشى ئاسمانى جۆرێكە لە ئامانجەكان، ئەو ئامانجەش چەندين ساڵى دەوێت، كە پێويستى بە جەنگى بەديهێنانيەتى لە گۆڕەپانى جەنگ و لەناوبردن و هەڵكوتانەسەر حەماس.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین