خامنەیی داوای راگرتنی هاوکاری ئابووری ئێران

نوچەنێت:

بە ئاماژەدان بە گردبوونەوە جیهانییەکانی پشتیوانی لە غەززە لە دژی ئیسرائیل خامنەیی دەڵێت: "ئابڕووی وڵاتانی رۆژئاوایی نەماوە" و ناتوانن پاساو بۆبابەتە بهێننەوە.

لە رۆژی چوارشەممە (1/ تەشرینی دووەم/ 2023) ماڵپەڕی ئێران ئینتەرناشناڵ لە راپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامی رۆژی چوارشەممە لە دیدارێکدا لەگەڵ کۆمەڵێک خوێندکار، باسی لە شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماسی کرد و بە "مەیدانی حەق  و باطل" ناوی برد.

ئەو شەڕە کە ڕێبەری کۆماری ئیسلامی بە "گۆڕەپانی غەززە و ئیسرائیل" ناوی دەبات، لە 7ی مانگی رابردوو بە هێرشی هێزەکانی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل دەستی پێکرد.

هەر لە یەکەم کاتژمێرەکانی دوای ئەم هێرشە، چاوەکان چوونە سەر تاران و سەبارەت بە رۆڵی ئێران لە پلاندانانی ئەم هێرشەدا دەستیپێکرد. کۆماری ئیسلامی کە لە دەیان ساڵی رابردوودا رایگەیاندووە، کە بە دوای لەناوبردنی ئیسرائیلەوەیە، لە چەند مانگی رابردوودا قسەکانی خۆی لە دژی ئیسرائیل چڕتر کردبووەوە.

خامنەیی بە جەختکردنەوە لەسەر پێویستی "دەستبەجێ راگرتنی بۆردوومانی غەززە" رایگەیاند "پێویستە رێگەی هەناردەکردنی نەوت و خۆراک بۆ ئیسرائیل دابخرێت و حکومەتە ئیسلامییەکان لە رووی ئابوورییەوە هاوکاری ئیسرائیل نەکەن".

خامنەیی بە ئاماژەدان بەوەی کە ناوی لێنابوو "بزووتنەوەی ویژدانی مرۆڤ" دەڵێت: بزانە لە جیهاندا چی روودەدات؟ لە هەمان وڵاتانی رۆژئاوا، لە ئینگلتەرا، فەرەنسا، ئیتالیا، خودی ئەمریکا و لە ویلایەتە جیاجیاکاندا خەڵک بە جەماوەرێکی زۆر دێن لەسەر شەقام و دروشم دژی ئیسرائیل و لە زۆر حاڵەتدا دژی ئەمریکا دەڵێنەوە.

ئیدیعای کرد کە لەگەڵ ئەم کۆبوونەوانە "ئابڕۆی وڵاتانی رۆژئاوا رۆیشتووە" و هیچ چارەسەرێکیان نییە و ناتوانن پاساویان بۆ بهێننەوە.

رێبەری کۆماری ئیسلامی بە ئاماژەدان بە کۆبوونەوە نێودەوڵەتییەکان کە لە سێ حەوتووی رابردوودا بۆ پشتیوانی لە فەلەستینییەکان لە شەڕی نێوان حەماس و ئیسرائیل بەڕێوە چوو، دەڵێت، گەمژەیەک هەیە کە دەڵێت، کۆبوونەوەی خەڵک لە ئینگلتەرا کاری خەڵکییە ئێران.

ڕۆژنامەی تایمزی بەریتانی پێشتر لە راپۆرتێکدا رایگەیاند، کە پۆلیسی بەریتانیا هۆشداری دا لەوەی کە کۆماری ئیسلامی ناڕەزایەتی لایەنگرانی فەلەستینی لە بەریتانیا دەقۆزێتەوە.

سەرچاوە:  ئێران ئینتەرناشناڵ

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین