جۆن کێربی: ئەمریکا چاوپۆشی لە کردەوەکانی ئێران ناکات ئێران

نوچەنێت:

رێکخەری پەیوەندییە ستراتیژییەکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی کۆشکی سپی، بە ئاماژەدان بە زیادبوونی میلیشیاکان بۆ سەر بنکە سەربازییەکان و کارمەندانی ئەمریکا لە عێراق و سووریا، دەڵێت "بە دڵنیاییەوە ئەمریکا چاوپۆشی لە کردەوەکانی ئێران ناکات".

ڕۆژی سێشەممە (24/ تەشرینی یەکەم/ 2023) رادیۆ فەرەنسا لە هەواڵێکدا بڵاویکردەوە، جۆن کێربی، رێکخەری پەیوەندییە ستراتیژییەکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە سەبارەت بە دوایین پێشهاتەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رایگەیاند: ئیدارەی ئێستای ئەمریکا "هەرگیز هەڵسوکەوتی تێکدەرانەی ئێران و ئەو هەڕەشانەی کە لە ناوچەکەدا دروستی دەکات پشتگوێی نەخستووە".

بە گوتەی کێربی، ئەمریکا لەو بارەوە سزای زیاتری بەسەر ئێراندا سەپاندووە. لەسەر بنەمای ئەمەش تەنها لە ماوەی ساڵی رابردوودا 30 حاڵەت بۆ سزاکانی ئێران زیاد کراون و لە دوای دەستبەکاربوونی ئیدارەی ئێستای ئەمریکا 40 حاڵەت زیاد کراوە.

جۆن کیربی، ئاماژەی بەوەدا، کە وڵاتەکەی بەهۆی هەڕەشەکانی ئێرانەوە بوونی سەربازی و توانای دەریایی و ئاسمانی خۆی لە ناوچەی کەنداوی فارس بەهێزتر کردووە تەنانەت پێش ململانێی نێوان حەماس و ئیسرائیل. 

کێربی دەشڵێت، واشنتۆن زۆر سەرنجی لەسەر کردەوەکانی تارانە و چاوپۆشی لەوە ناکات کە ئێران پشتیوانی گرووپەکانی وەک حەماس و حزبوڵڵا و میلیشیاکانی عێراق و سووریا دەکات، کە "لە کۆتایی هەفتەی رابردوودا هێرشیان کردووەتە سەر هەندێک دامەزراوە و هێزەکان و هەروەها دیپلۆماتکارانی ئەمریکی، بەردەوامیشە".

رێکخەری پەیوەندییە ستراتیژییەکانی کۆشکی سپی، لە کۆتاییدا جگەلەوەی وڵاتەکەی بە دڵنیاییەوە گرنگی بە دەستوەردانی ئێران و پشتیوانی تاران لەم گرووپە چەکدارانە دەدات. جارێکی دیکە جەختی لەوە کردەوە، کە ئەمریکا بە دڵنیاییەوە چاوپۆشی لە کارەکانی ئێران ناکات.

سەرچاوە: رادیۆ فەرەنسا

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین