پارتى نەتەوەيى تورك داوا دەكات توركيا پشتوانى سەربازى لە حەماس بكات تورکیە

نوچەنێت

دەولەت باخچەلى، سەركى پارتى نەتەوەيى تورك (مەهەپە) كە هاوپەيمانى پارتى دادوگەشەپێدانى قەرمانڕەوايە داوا دەكات توركيا لەرووى سەربازييەوە بچێتە بەرەى حەماس و بەرگرى لە كەرتى غەزە بكات.

شەممە (21/ تشرينى يەكەم / 2023) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاوى كردەوە سەرۆكى پارتى نەتەوەيى توركيا لە لاپەڕەى خۆى لە (ئێكس) بڵاوى كردەوە، ئەگەر لە ماوە (24) كاتژمێر هێرشەكانى ئيسرائيل بۆ سەر غەزە، ئەوا بە روونى بۆ گەلى خۆمان رايدەگەيێنم پێويستە لەسەر دەستبەجێ بە بە ئەركى بەرپرسيارێتى مێژوويى و مرۆيى و ئايينى خۆى بۆ پارێزگارى لە غەزى هەڵسێت، كە ئەوە ميراتى باپيرانمانە. 

باخچەلى لە بەشێكى ديكەى قسەكانى دەڵێت، “ئەو زنجيرە كارەساتە مرۆييەى ماوەى دوو رۆژە لە غەزە روودەدات، ئەوا هێرشى دڕندانەيە و گەيشتۆتە ئاستى كۆمەڵكوژى مرۆيى و سنوورەكانى لێبوردەيى و ئارامگرى تێپەڕاندووە، بەتايبەت لە (17)ى تشرينى يەكەم نەخۆشخانەى مەعمەدانى بۆردوومان كرا."

سەرۆكى پارتى نەتەوەيى رەخنە لە نەتەوە ئەنجوومەنى ئاسايش دەگرێت، كە ناتوانێت بەكاتيش ئەو جەنگە رابگرێت، بەهۆى ڤيتۆى ئەمەريكا. سەبارەت بە رێكخراوى هاريكارى ئيسلاميش دەڵێت، جگە لە چەند پەيامێكى سادەى سەركۆنەكردن هيچ ئەنجامێكى نەبووە.

دەربارەى هەوڵەكانى وڵاتەكەى جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، توركيا هەوڵدەدات بۆ راگرتنى خوێنڕێژى و كارەساتى مرۆيى، ئەردۆغانيش لە رێگەى پەيوەندى تەلەفۆنييەوە گفتوگۆكانى بەردەوامە.

پارتى نەتەوەيى تورك لە خولى رابردووى پەرلەمانى توركياش هاوپەيمانێكى سەرەپى پارتى دادوگەشەپێدانى فەرمانڕەوايە، بە يەكێك لە پارتە نەتەوەييە توندەڕەوەكانى توركيا دادەندرێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین