باڵیۆزی ئیسرائیل توركیای جێهێشت
نوچەنێت
پێنجشەممە (19/ تشرینی یەكەم/ 2023) ماڵپەڕی (حوڕە) بڵاوی كردەوە، باڵیۆزی ئیسرائیل لە ئەنقەرە لەگەڵ دیپلۆماتكارانی وڵاتەكەی لە باڵیۆزخانەكەیان جێهێشتووە و گەڕاینەوە تەلئەبیب، سەرچاوەیەكی ئیسرائیلیش دەڵێت، ئەو رێكارانە كاتین و ئەگەر هەیە بۆ ماوەیەكی كورت بێت.
پێشتریش حكومەتی ئیسرائیل داوای لە هاونشتیمان كردبوو توركیا جێهێڵن و بگەڕێنەوە بۆ وڵاتەكەیان داواشی كردبوو رێوشوێنەكانی گەشتكردن بۆ توركیا توند بكرێت، ئەوەش بەهۆی مەترسی بە ئامانجگرتنی هاووڵاتیانی بوو لەو وڵاتە.
لەدوای ئەو هۆشداریەی حكومەت كۆمپانیای فڕۆكەوانی ئیسرائیل رێكارەكانی بۆ ئەو كەسانە دەست پێكرد كە دەیانەوێت بگەڕێنەوە ئیسرائیل.
لە لایەكی دیكەوە كونسڵخانەی ئیسرائیل لە ئیستەنبۆڵ بڵاوی كردەوە، ئەو رێكارانە لە پێناو پارێزگاری لە گیانی دیپلۆماتكاران و زیادبوونی هەڕەشەكانە دژ بە ئیسرائلییەكانی دەرەوە، گوتەبێژێكیش بەناوی كونسڵخانەكە دەڵێت، “ئاستی هۆشدارییەكان بۆ پلە چوار بەرزكراوەتەوە، كە بەرزترین ئاستە."
سەوی سێشەممەی رابردوو خۆپیشاندەرانی توركیا چوونە بەردەم باڵیۆزخانە و كونسڵخانەی توركیا لە ئیستەنبۆل و ئەنقرە، ناڕەزاییان خۆیان دژ بە هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر كەرتی غەززە دەربڕی، بەهۆی رووبەڕووبوونەوەی خۆپیشاندەران و پۆلیس چەندین خۆپیشاندەر برینداربوون.
ئەو هەنگاوەی حكومەتی ئیسرائیل لە چوارچێوەی چۆڵكردنی باڵیۆزخانەكانییەتی لە رۆژهەڵاتی تاوەڕاست و باكووری ئەفریقیا، دەستەی بڵاوكردنەوەی فەرمی ئیسرائیل بڵاوی كردەوە، وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە داوای كردووە فەرمانبەرانی باڵیۆزخانەكانی لە (20) وڵاتی ئەوروپا و ئەمەریكای لاتین لە ماڵەكانیان بمێننەوە.
سەبارەت بەهۆكاری ئەو چۆڵكردنەش ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئیسرائیل پاساواوەكەی ئەوەیە هەڕەشەكان دژ بە هاووڵاتیانی ئیسرائیل لە دەرەوە روو لە زیادبوونە.
پێشتریش حكومەتی ئیسرائیل باڵیۆزخانەكانی لە بەحرێن و ئوردن و مەغریب میسر چۆڵ كردووە، بەهۆی ئەوەی لەو وڵاتانە و ئەمەریكا و فەرەنسا خەڵك چوونە بەردەم باڵیۆزخانەی ئەو وڵاتە بەهۆی هێرشەكانی سەر نەخۆشخانەی مەعمەدانی.
لەدوای هێرشەكانی حەوتی مانگ حكومەتی ئیسرائیل لە زۆربەی وڵاتان رێوشوێنی توندی گرتۆتەبەر بۆ خۆپاراستن لە هێرشكردنە سەر هاووڵاتیانی.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment