وەزیری بەرگری ئەمەریكا: هیچ بەڵگەیەك نییە ئێران هاوكاری حەماسی كردبێت ئێران

نوچەنێت

لوید ئۆستن، وەزیری بەرگری ئەمەریكا رایگەیان، واشنتن پێی وایە هیچ ئاماژەیەك نییە، بۆ ئەوەی ئێران لەپشت هێرشی بزووتنەوەی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل هەبێت.

ئەمڕۆ هەینی (13/تشرینی یەكەم/2023) ماڵپەڕی (ئەنادۆڵ) بڵاوی كردەوە وەزیری بەرگری ئەمەریكا رایگەیاند، وڵاتەكەی بە چڕی كاری لەسەر لێكۆڵینەوە لە تێوەگلانی ئێران لە هێرشی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل كردووە، هیچ ئاماژەیەك نییە، ئێران بەشداری لە پیلاندانان یاخود جێبەجێكردنی هێرشەكە بۆ سەر ئیسرائیل كردبێت.

ئۆستن باسی لەوەش كرد، واشنتن بەردەوام دەبێت لە بەدواداچوون، چونكە ئێران ماوەیەكی زۆرە هاوكاری بزووتنەوەی حەماس دەكات.

دەربارەی هاوكاری وڵاتەكەی بۆ ئیسرائیل وەزیری بەرگری ئەمەریكا جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، واشنتن هیچ مەرجێكی بۆ پاڵپشتی ئیسرائیل نییە، بە هەر رێگەیەكی گونجاو بێت هاوكاری دەكات.

لەدوای هێرشەكانی بزووتنەوەی حەماس لەسەرەتای هەفتەی رابردوو بۆ سەر ئیسرائیل، بەرپرسانی ئەمەریكا و ئیسرائیل پەنجەی تۆمەتیان بۆ كۆماری ئیسرائیل ئێران راكێشا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین