سوودانی : لە گرووپی برێكس دەبین بە ئەندام عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە دیمانەیەكی لەگەڵ كەناڵی ئارتی رووسی، باسی لەوە كردووە، وڵاتەكەی ئامادەیی هەیە لە گرووپی برێكس ببێتە ئەندام كە دیارترین ئەندامی ئەم گرووپە رووسیایە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 11ی تشرینی یەكەمی 2023 كەناڵی ئارتی رووسی دیمانەیەكی لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی لە مۆسكۆ كردووە.

لە بەشێكی ئەو دیمانەیە سوودانی باس لەوە دەكات ئەگەر عێراق داوەت بكرێت بۆ بوون بە ئەندام لە گرووپی برێكس ئەوا دەبێتە ئەندام و دووپاتیشی دەكاتەوە كە عێراق درك بەوە دەكات رۆڵی ئەو گرووپە چییە و مەرجەكانی چوونە ریزی ئەو گرووپە چۆنە.

گرووپی برێكس " BRICS" گرووپێكی ئابووری سەرووی كیشوەرەكانە، لە بەرازیل و رووسیا و هندستان، چین و باشووری ئەفریقیایە پێكهاتووە، ناوەكەش كۆكراوەی پیتی یەكەمی ئەو وڵاتانەیە كە تێیدا ئەندامن.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین