كاروانێكى گرووپە چەكدارەكانى نزيك لە ئێران لە سووريا بۆردوومان كرا ئێران
چەند فڕۆكەيەكى نەناسراو كاروانێكى گرووپە چاكدارەكانى نزيك لە ئێرانى لە ناوچەى سنوورەكانى سووريا ــ عێراق بۆردوومان كرا.

ئەمڕۆ سێشەممە (10/تشرينى يەكەم/ 2023) ماڵپەڕى (روانگەى سوورى) بڵاوى كردەوە لە دەوروبەرى بوكەمال لە نزيك سنوورسوورى سووريا ــ عێراق كاروانێكى گرووپە چەكدارەكانى نزيك لە ئێران بۆردوومان كرا. 

كاروانەكە لە نزيك هێڵى پەڕينەوەى ناياساى سكەك بوو، كە گرووپە چەكدارەكان بۆ هاتوچۆى نێوان سووريا و عێراق بەكارى دەهێنن، جگە لە بۆردوومانى ئەم كاروانەش چەند پێگەيەكى سوپاى پاسدارانى ئێرانى لە بوكەمال لە نێوان هەردوو وڵات بۆردوومان كرا، سەبارەت بە زيانەكانيش تا ئێستا هيچ ئامارێكى زيانەكان بەردەست نييە.

دەربارەى لايەنى پەيوەنديداريش ماڵپەڕەكە نووسيويەتى ئەگەرى بەهێز ئەوەيە ئەو بۆردوومانە لەلايەن سوپاى ئيسرائيلەوە ئەنجام درابێت، بەڵام بە فەرمى تا ئێستا هيچ لايەنێك بەرپرسيارێتى خۆى لەو بۆردوومانە رانەگەياندووە.
پێشتريش چەندين جار سوپاى ئيسرائلى بە چڕى گرووپە چەكدارەكانى سەر بە ئێرانى لە سووريا بۆردوومان كردووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین