داهاتی نەوتی عێراق لە 10 ملیار دۆلار نزیك دەبێتەوە کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، لە مانگی رابردوو "ئەیلوول" زیاتر لە 103 ملیۆن بەرمیل نەوت رەوانەی دەرەوە كراوە و داهاتەكەشی نۆ ملیار و 494 ملیۆن دۆلار بووە.

ئەمڕۆ شەممە یەكی تشرینی یەكەمی 2023 وەزارەتی نەوتی عێراق داهاتی مانگی رابردووی نەوتی بڵاوكردەوە و تێیدا هاتووە لە مانگی رابردوو، 103 ملیۆن و 143 هەزار و 199 بەرمیل نەوت رەوانەی دەرەوە كراوە و داهاتەكەشی نۆ ملیار و 494 ملیۆن دۆلار بووە.

تێكڕای هەناردەی رۆژانەی نەوت سێ‌ ملیۆن و 438 هەزار بەرمیل بووە و بە تێكڕای نرخی 92.05 بۆ هەر بەرمیلێك، وەزارەتی نەوت روونیشی كردووەتەوە نزیكەی 102 ملیۆن بەرمیل لەو بڕە، لە كێڵگەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراقەوە هەناردەی دەرەوە كراوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین