وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریكا ئیمارات و توركیا سزا دەدات
نوچەنێت
وەرگێڕانی: ئیسماعیل تەها
ئەمەریكا سزای بەسەر چەند قەوارە و كەسێك لە چین و توركیا و ئیمارات و ئێران سەپاند، بەهۆی ئەوەی هاوكاری پڕۆگرامی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی هێرشبەریی ئێرانیان كردووە.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریكا لە راگەیێندراوێكدا ئاشكرای كرد، سزای پێنج و قەوارە و دوو كەسایەتی داوە كە هاوكاربوونە لە كڕینی تۆڕێكی كڕینی پارچە سەرەكییەكانی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی ئێرانی، كە ئەو پارچانە كارگەریان لەسەر دۆخ و خێرایی ئەو فڕۆكانە هەیە.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریكا باس لەوەش دەكات، ئەو لایەنانەی سزایان بەسەردا سەپێندراوە، ئاسانكاریان بۆ رەوانكردن و مامەڵەی دارایی سوپای پاسداران كردوووە، تاوەكوو بتوانن ئەو پارچانە لە درووستكردنی فڕۆكەی بێفڕۆەوكانی جۆری (شاهد 136) بەكاربهێنن.
سەبارەت بە چۆنیەتی ئاشكرابوونی وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریكا جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە لەم ماوەی رابردوو فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی ئێرانی لە جۆری (شاهد 136) كە رووسیا لە دژی كیێڤ بەكاری دەهێنا لە ئۆكراینا كەوتۆتەخوارەوە، لەم ڕێگەیەوە پارچەكانی ناسراونەتەوە.
براین نیلسۆن، بریكاری وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریكا بۆ كاروباری تیرۆر و هەواڵگری دارایی لە راگەیێندراوكێدا روونیكردەوە، فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی ئێرانی تێستا ئامرازی سەرەكی رووسیایە لە هێرشەكانی بۆ سەر ئۆكراینا، هەروەك بۆ توقاندن و هێرشكردنە سەر ژێرخانی ئەو وڵاتەش بەكاردێت.
سەبارەت بە هەڵوێستی تارانیش دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە رەتی دەكەنەوە فڕۆكەی بێفڕۆكەوانیان دابێتە رووسیا تاوەكوو لە جەنگی ئۆكراینا بەكاری بهێنێت.
لەدوای هێرشەكانی رووسیا لە مانگی شوباتی (2022) بۆسەر ئۆكراینا ئەمەریكا و هاوپەیمانەكانی سزای توندیان بەسەر مۆسكۆ سەپاندووە، بەڵام كەناڵەكانی هاوكاری لە توركیای دراوسێی سەر دەریای رەش و ناوەندە بارزگانییەكان تا ئێستا كراوەن، ئەوەش وایكردووە واشنتن چەندین هۆشداری بە ئەنقەرە بدات، ە بەردەوام مادەی كیمیاوی بەربەهەمانی تر رەوانەی مۆسكۆ بكرێت، كە دەكرێت مۆسكۆ لە هەوڵەكانی بۆ ئەو جەنگە بەكاریان بهێنێت.
سەبارەت بە پابەندییەكانی ئیماراتیش، واشنتن جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە پابەندی ئەبوو زەبی دژ بە رووسیا لاوازە.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریكا باس لەوەش دەكات، ئەو لایەنانەی كە ئەو سزایە دەیانگرێتەوە بریتییە لە كۆمپانیای بیشكامی ئەلیكترۆنی كە بارەگاكەی لە ئێرانە، وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریكی ئاشكراشی دەكات ئەو كۆمپانیایە هەزاران پارچەی كڕیووە بۆ ئەوەی لە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بەكاری بهێنێت، یەكێك لەو كەسانەی ئەو سزایە دەیگرێتەوە حەمید رەزا جانگوربانی، سەرۆكی ئەو كۆمپانیایە.
هەروەها وەزارەتی گەنجیەی ئەمەریكا سزای بەسەر دوو كۆمپانیای دیكەش سەپاندووە، كە بارەگاكەیان لە توركیایە ئاسانكاریان بۆ گرێبەستەكان كردووە كە پاڵپشتی كۆمپانیای بیشكامیان كردووە لە جێبەجێكردنی كڕین لە كۆمپانیای هایمارك، كە باراگەی لە هۆنگ كۆنگە.
هەروەها وزارەتی گەنجینەی ئەمەریكا سزای بەسەر كۆمپانیای فەرهاد گادیدی سەپاندووە، كە بارەگاكەی لە ئیماراتە و تۆمەتبارە بە ئاسانكاری بۆ رەوانەكردنی پارچەی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بۆ كۆمپانیای بیشكام لە ئێران.
یەكێك لە لێكەوتەكانی ئەو سزایانە، قەدەغەكردنی هەموو كەلوپەلەكانی ئەو لایەنانەیە، كە ژێر دەسەڵاتی دادگای ئەمەریكایە.
سەرچاوە: حوڕە
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment