سەرۆكى ئەمەريكا ئەردۆغان بێ هيوا دەكات
نوچەنێت
وەرگێرانى دنيا ئەحمەد
رەجەب تەيب ئەردۆغان، سه‌رۆك كۆمارى توركيا له ئه‌مه‌ريكا به‌شدارى له كۆبوونه‌وه‌ى گشتى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان كردوو و له‌دواى چه‌ندين كۆبوونه‌وه له‌گه‌ل سه‌ركرده‌كانى وڵاتان گه‌رايه‌وه، رۆژنامه‌نووسى تورك ئيلهان ئۆزگێلێكى هه‌ڵسه‌نگاندنى بۆ ئه‌م سه‌ردانه‌ى سه‌رۆكى توركيا كرد و رايگه‌ياند، "گه‌وره‌ترين ئامانجى ئه‌ردۆغان ئه‌وه‌بوو چاوى به بايدن كه‌وێت به‌ڵام نه‌يتوانى ئه‌م ده‌رفه‌ته به‌ده‌ست بێنێت دووباره به نائومێدى گه‌رايه‌وه."
سه‌رۆك كۆمارى توركيا (16)ى ئه‌يلوولى ئەمساڵ به مه‌به‌ستى به‌شداريكردنى له (78)هه‌مين كۆبوونه‌وه‌ى گشتى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان سەردانى نيويۆركى كرد له‌گه‌ڵ شاندێكى وڵاته‌كه‌ى چه‌ندين كۆبوونه‌وه‌يان بۆ به‌هێزكردنى وه‌به‌رهێنانى وڵاته‌كه‌ى كرد و داواى له ئيليۆن ماسك، سەرمايەدارى بەناوبانگى جيهان كرد سه‌ردانى توركيا بكات و له‌گه‌ڵ چه‌ندين سه‌ركرده‌ى وڵاتان كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجام بدات، به‌ڵام كۆبوونه‌وه‌كان به‌دڵى ئه‌و نه‌بوو چونكه ئه‌وه‌ى ئه‌و مه‌به‌ستى بوو چاوه‌روانى ده‌كرد له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانى رۆژئاوا‌و جۆن بايدن، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا كۆبێته‌وه.
پرۆفيسۆر د.ئيلهان ئۆزگێل، رۆژنامه‌نوس له نوسينێكدا چه‌ند هه‌ڵسانگاندنێك بۆ سه‌ردانه‌كه‌ى ئه‌ردۆغان ده‌كات و ده‌ڵێت، "سه‌رۆكى ئا‌كپارتى بۆجارێكى ديكە نه‌يتوانى ئامانجه‌كه‌ى بهێنێته‌دى تووشى نائومێدى بوو."
ئه‌ردۆغان چاوه‌روانى كۆبوونه‌وه‌ى بايدن بوو
گه‌وره‌ترين چاوه‌روانى ئه‌ردۆغان كۆبوونه‌وه‌بوو له‌گه‌ڵ بايدن، ده‌توانين بڵێن، سروشتى ئه‌و وايه وێنه بڵاوده‌كاته‌وه بۆئه‌وه‌ى ناوبانگى ئه‌وه به‌ده‌ست بێنێت كه يه‌كێكه له سه‌ركرده به‌هێزه‌كانى جيهان، ئه‌گه‌ر لە جەنگيش دابێت ئه‌وا هه‌موو ساڵێك له مانگى ئه‌يلوول ده‌چێته ئه‌مه‌ريكا و قسه‌ى خۆى ده‌كات، له‌لايه‌ن ميدياكانى سه‌ر به‌خۆى نيشان ده‌درێت كه سه‌ركرده‌يه‌كه له‌گه‌ڵ هه‌موو لايه‌ك ده‌گونجێت، وه‌ك بڵێى ته‌نيا ئه‌و وه‌ك سه‌ركرده‌يه‌ك ده‌توانێ ئه‌م كارانه بكات و شانازى بەخۆيەوە بكات، ميدياكانى وا پيشانى ده‌ده‌ن سه‌ركرده‌كانى هه‌موو جيهان به‌ره‌و پيرى ئه‌و رۆيشتوون و كاردانه‌وه‌كان نيشان دەدەن، به‌ڵام وه‌ك چه‌ند جاره ئه‌ردۆغان نه‌يتوانى ديدار له‌گه‌ڵ بايدن ئه‌نجام بدا.
گه‌ران به‌دواى سه‌رمايه
چاوه‌روانى دووه‌مى ئه‌ردۆغان ئه‌وه‌بوو دووباره په‌يامى متمانه‌ى وڵاته‌كه‌ى به ده‌سه‌ڵاتدارانى ئه‌مه‌ريكا بدات، چونكه زۆر ده‌مێكه سه‌رمايه‌ى بيانى له‌توركيا نه‌ماوه، له غيابى نەمانى سه‌رمايه بۆ وڵاتەكەى ده‌يه‌وێت ئه‌و كاره بكات، به‌ڵام ئه‌وه‌ى چاوه‌روانى له كه‌نداو رۆژئاوا ده‌كرد بۆ سه‌رمايه به‌دى نه‌هات، وه‌زيرى دارايى توركيا له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه داراييه‌كانى كه‌نداو رۆژئاوا و ئيليۆن ماسك كۆبووه‌وه بۆئه‌وه‌ى كۆمپانيا له توركيا دابمه‌زرێنێن، ئه‌م كاره‌ش ئه‌گه‌رێكى لاوازە و ده‌يانه‌وێت بازارى بۆرسه و كۆمپانياى بيانى دروست بكه‌ن بۆئه‌وه‌ى دراوى دۆلار له توركيا زياد بكه‌ن هه‌ربۆيه‌ش كۆبوونه‌وه‌يان له‌گه‌ڵ بازرگانانى توركيا و ئه‌مه‌ريكا كردووە، ته‌نانه‌ت ده‌ستيان برد بۆ كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ لۆبييه جووله‌كه‌كان به‌ڵام له‌كۆتايى ئه‌ردۆغان گيرده‌خوات چونكه ده‌نگده‌رانى گرينگى به‌م هه‌وڵانه‌ى ناده‌ن.
په‌يوه‌نديه‌كانى له‌گه‌ڵ رۆژئاوا
ئه‌ردۆغان هه‌وڵده‌دات دووباره په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ رۆژئاوا رێك بخاته‌وه، ئه‌مه‌ش له گۆرانكارييه‌كانى نێو كابينه نوێكه‌ى زۆر به‌ڕوونى دياره، لادانى سوله‌يمان سۆيلو، وه‌زيرى ناوخۆى توركيا و هێنانى محه‌مه‌د شمشه‌ك، وه‌ك وه‌زيرى دارايى و گۆرينى سه‌رۆكى بانكى ناوه‌ندى و بوونى ئيبراهيم كاڵن وه‌ك سه‌رۆكى هه‌واڵگرى ميتى توركيا ئه‌م گۆرانكارييانه به‌شێك بوون بۆئه‌وه‌ى دووباره توركيا به‌ڕووى رۆژئاوا بكرێته‌وه، له به‌شێكى دروستكردنى په‌يوه‌ندى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ئيسرائيل سه‌ركه‌وتووبون ئه‌وه‌ى ئه‌ردۆغانى برد بۆ قۆناغێكى تر‌ى ده‌سه‌ڵات ده‌ستوه‌رنه‌دانى ئيداره‌ى بايدن بوو له هه‌ڵبژاردنه‌كانى مانگى ئايارى ئەمساڵ.
ئايا هيچ هه‌ڵوێستێكيان وه‌رگرت؟
به‌رله هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌ردۆغان به ئه‌گه‌ره‌كى زۆره‌وه داواى له هه‌ندێك له ناوه‌نده‌كانى ده‌سه‌ڵات كرد پشتيوانى بكه‌ن وه په‌يمانى پێدان به‌دڵى ئه‌وان سياسه‌ت په‌يره‌و بكات، به‌ڵام ئه‌مه‌ش ئه‌سته‌مه ئه‌و په‌يمانه‌ى به هه‌موويانى داوه جێبه‌جێى بكات، له‌به‌ر ئه‌م هۆيه‌ش له‌لايه‌ن زۆرێكيانه‌وه له دژى ئه‌ردۆغان هه‌ڵوێستيان پيشاندا و ئه‌مه‌ش ياساى سياسه‌ته هه‌ركاتێك بته‌وێت لاوازى كه‌ى لاواز ده‌بى، په‌رله‌مانى يه‌كێتى ئه‌وروپا راپۆرتێكيدا زۆر توندى ره‌خنەيى بڵاوكرده‌وه و بابڵێين بايدن ڕووناداته ئه‌ردۆغانى بۆخۆشى به‌گشتى كه‌نداو تووشى زۆر كێشه‌بووه ئه‌ردۆغان ئه‌و پاره‌ى له‌وان چاوه‌روان ده‌كات به‌ده‌ستى ناهێنێت و له‌لايه‌كى ديكەوە له‌گه‌ڵ پۆتين كۆبووه‌وه به‌ڵام ديداره‌كه زۆر باش به‌رێوه‌نه‌چوو و ئه‌ردۆغان له‌لايه‌ن رۆژئاواوه پاڵ ده‌درێت به‌ڵام به‌مه لاواز ده‌بێت، حكومه‌تێكى ناسك و لاوازى ئه‌ردۆغان سوودى بۆ هه‌موولايه‌ك ده‌بێت.
ئه‌رۆغان ناتوانێت له يه‌كێتى ئه‌وروپا دابرێت
ئه‌ردۆغان ده‌سه‌ڵاتى ئه‌وه‌ى نييه بتوانێت هه‌ڵوێست به‌سه‌ر هيچ ناوه‌ندێكى ده‌سه‌ڵات بسه‌پێنێت، به‌رانبه‌ر به يه‌كێتى ئه‌وروپا گه‌وره‌ترين ئامرازى ئه‌ردۆغان په‌نابه‌ره، به‌ڵام يۆنان ناره‌حه‌ت بوو به‌و ئامرازه‌ى ئه‌ردۆغان ده‌ستى كرد به دروستكردنى ديوار له سنوره‌كانى و يه‌كيتى ئه‌وروپا دڵخۆشن ئه‌ردۆغان له ده‌سه‌ڵاته چونكه زۆربه‌ى په‌نابه‌ران له وڵاته‌كه‌ى ده‌هێڵێته‌وه به‌ڵام ئه‌ردۆغان به‌م بارودۆخه نارازييه له‌نێو سياسه‌ته‌كانى وڵاته‌كه‌ى و گه‌وره‌ترين وه‌به‌رهێنانى ئه‌وروپى له توركيايه، به‌شێكى زۆر و گرينگى وه‌به‌رهێنانى توركيا بۆ ئه‌وروپا ده‌ڕوا ئه‌م ئاڵوگۆره‌ش زۆر جێگيره وه‌ك ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست نييه وه‌به‌رهێنانه‌كانى جێگه‌ى متمانه نينه و بۆيه توركيا هيچ رێگه‌يه‌كى تر‌ى نييه كه بتوانێت ڕێگاى له‌گه‌ڵ يه‌كێتى ئه‌وروپا جيا بكاته‌وه.
سەرچاوە: birgun
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment