ئۆتۆمبیلێكی پڕ لە چەك لە شنگال بۆردومان دەكرێت
نوچهنێت
سەرچاوەیەكی حكومەتی عێراق رایگەیاندووە، لە شنگال ئۆتۆمبیلێكی پڕ لە چەك كە مەزندە دەكرێت سەربە پەكەكە بێت بە فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوان بۆردومان كراوە.
ئەمڕۆ یەكشەممە 17ی ئەیلوولی 2023 سەرچاوەیەك لە حكومەتی عێراق بە ماڵپەڕی شەفەق نیوزی راگەیاندووە، ئۆتۆمبیلێكی پڕ لە چەك لە شنگال بە فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان بۆردومان كراوە ، ئۆتۆمبیلەكە هی یەكێك لە هێزەكانی سەربە پەكەكە بووە.
سەرچاوەكە باسی لە هیچ زیانێكی گیانی نەكردووە و تەنیا ئەوە نەبێت دووپاتی كردووەتەوە كە تەواوی ئۆتۆمبیلەكە تێكشكاوە. لە ماوەی رابردوودا چەندان جار توركیا لە ناوچە جیاجیاكانی كوردستان، بۆردومان چەكدارانی پەكەكەی كردووە، بەڵام بۆ بۆردومانی ئەم جارە تا ئێستا لێدوانی فەرمی بڵاونەكراوەتەوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment