يەكێتى ئەوروپا و گۆڕانكارييە ناوچەييەكان، بۆچى توركيا و يۆنان بڕياريان دا لێك نزيك ببنەوە؟ شیکاری

نوچەنێت

وەرگێرانی: ئیسماعیل تەها

راجيب سۆيلۆ، سەرۆكى نووسينگەى ماڵپەڕى (ميدل ئيست ئاى) لە ئەنقەرە راپۆرتێكى بڵاوكردۆتەوە بە ناونيشانى بۆچى توركيا و يۆنان بڕياريان دا ململانێكيان سڕ بكەن؟.... وەك هەوڵێك بۆ دانانى چوارچێوەيەك بۆ رووداوە نوێكانى ئەو دوو دراوسێ ناكۆكە، كە لەسەر ديدارى ئەم دوايەى نێوان هاكان فيدان، وەزيرى دەرەوەى توركيا و يۆرجۆس ئيرابيتريستيس، وەزيرى دەرەوەى يۆنان رەنگدانەوەى لەسەر پەيوەندييەكانى نێوانيان هەيە.

لەبەر ئەوەى ئەو دووڵاتە دراوسێيە بە درێژايى سەدەى رابردوو ناكۆكى مێژوويان هەبووە، لە ساڵانى رابردوو هەندێك جار هەڕەشەكانى نێوانيان وەك پێشبڕكێەيەكى روودانى نيمەچە ململانێ بوو لە كاتەكانى هاوئاهەنگيان، لەگەڵ ئەوەشدا پەيوەندييەكانيان لە ئەگەرى جەنگ لە (2020) نزيك بوو لە بەريكەوتنى كەشتييە جەنگييەكانى نێوان توركيا و يۆنان بەهۆى گەڕان بەدواى وزە لە ناوچە ئابوورييەكان.

لە مانگى ئادارى (2020) لە ديدارى رەجەب تەيب ئەردۆغان، سەرۆك كۆمارى توركيا و كيرياكوس ميتسۆتاكيس، سەرۆك وەزيرانى يۆنان ئەنقەرە كە بڕياريان دابوو پێش بەڕێوەچوونى هەڵبژاردنەكان هەردوولا دۆخەكە هێوركەنەوە و لە هەڵمەتى بانگەشەى هەڵبژاردن يەكتر بەكارنەهێنێن، بەڵام دواى ئەو ديدارە پەيوەندييەكانيان ئاڵۆزبوو.

دواتر ئەردۆغان هەستى كرد سەرۆك وەزيران لە مانگى ئايارى ساڵى رابردوو پەيمانى خۆى بەجێ نەگەياندووە، كاتێك لە وتارى لە كۆنگرێسى ئەمەريكا چووە پاڵ ئەو هەڵمەتەى كە داوا دەكرا فڕۆكەى سەربازى ئەمەريكى بە توركيا نەدرێت.

دواتر ئەردۆغان لە بۆنەكان دەستى بەهێرشكردن بۆ سەر يۆنان كرد، ئەو دەستەواژەى دووبارە دەكردەوە، لە جەنگى لە يۆنان كرد و گوتى، "شەوێكدا بەسەرتان دادەين." هەرچەندە هيچ كەسێك لەناوەخۆ بڕواى بەم قسەيە نەبوو، بەڵام ئێستا سەرچاوە ئاگادارەكانى يۆنان و توركيا رادەگەيێنن، چاوەڕوانى راستەقينەى ئاسايى بوونەوەى پەيوەندييەكان دەكەن.

ئاساييكردنەوەى پەيوەندييەكان، نەك چارەسەركردنى ناكۆكييەكان. 

توركيا و يۆنان بڕياريان داوە هەوڵى ئاساييكردنەوەى پەيوەندييەكانيان بدەن و ناكۆكييە قووڵەكانيان بەلاوە بنێت، كە پەيوەستن بە چەند پرسێكەوە، ديارتريان قەبارەى ئاو ناوچەييەكان و بوارى ئاسمانى و ناچەى ئابووريى و كەمينەكانيشە.

سەرچاوەيەكى يۆنانى دەڵێت، "پێويستە لەسەر هێوربينەوە، دواى ئەوە ئێمە دەبينين گەشبينين، دەكرێت چەندين بوارى هاوئاهەنگى بدۆزينەوە، ئێمە پێويستمان بەوە نييە قسە لەسەر ناكۆكييە هەڵپەسێردراوەكان بكەين."

سەرچاوەيەكى توركيش جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، "ئێمە دركمان بە چارەسەرى دۆسييە هەڵپەسێردراوە دوولايەنەكانى وەك بوارى ئاسمانى، ياخود ناچەى ئابوورى كردووە كە كاتێكى زۆرى دوێت، روونيش نييە بە چ شێوەيەك دەتوانين ئەو چارەسەر بكەين."

لە بەشێكى ترى قسەكانى ئاماژە بەوە دەكات، ئەوەى دەتواندرێت بيكەين رێككەوين لەسەر ناكۆكييەكان سەبارەت بەو پرسانە و سڕكردن و راگرتنى ئاڵۆزييەكان.

زۆرێك لە ئەسينا پێيان وايە هاكان فيدان، سەررۆكى دەزگاى پێشووى دەزگاى هەواڵگرى وەك وەزيرى دەرەوەى ئێستا پەيوەندييەكانى نێوان توركيا و يۆنانى باش بەرەو پێش برد، چونكە ئەو بە هۆى لێهاتوويى و روانينى دوورمەوداى ئاگادارى ناكۆكيەكانە. 

پاڵنەرى سەرىەكى لێكنزيكبوونەوەيان

پاڵنەرى سەرىەكى لێكنزيكبوونەوەى ئێستاى نێوان ئەنقەرە و ئەسينا گۆڕانى ديناميكى ناوچەييە، دۆخى توركيا بەرانبەر يۆنان لەباشترين حاڵەت دايە، دواى پێشتر هەستى بە گەمارۆ بەرانبەر يۆنان و ميسر و قوبرس و ئيسرائيل دەكرد، بەڵام ئێستا توركيا پەيوەندييەكانى لەگەڵ قاهيرە و تەلئەبيب ئاسايى كردۆتەوە، پەيوەندييەكانى لەگەڵ واشنتن لەدواى رەزامەندى لەسەر وەرگرتنى سويد لە ناتۆ بەرەو رێگەى دروستە.

يەكێتى ئەوروپا

توركيا پاڵنەرى ترى لێنزيكبوونەوەى لەگەڵ يۆنان هەيە، ئەردۆغان دەيەوێت رێڕەوى وەرگرتن لە يەكێتى ئەوروپا بۆ راكێشانى وەبەرهێنەرانى رۆژئاوا زيندوو بكاتەوە، كە ئەگەر هەيە ئاساييكردنەوەى پەيوەندييەكانيشى لەگەڵ يۆنان بۆ بەدەستهێنانى ئەوە هاوكارى بێت.

چالاكييەكانى داهاتوو

بۆرجۆس ئيرابيتريتيس رايگەياند، لە كۆتايى ئەمساڵ ئەنجوومەنى باڵاى هاريكارى هەردوو وڵات كۆدەبنەوە، كە دواى حەوت ساڵ يەكەم كۆبوونەوەى لەو جۆرەيە دەكرێت.

هەروەك چاوەڕانيش دەكرێت، رەجەب تەيب ئەردۆغان و سەرۆك وەزيرانى يۆنان لەو مانگە لە پەراوێزى كۆبونەوەى كۆمەڵەى گشتى سەر بە نەتەوە يەكگرتووەكان كۆبنەوە.

يەكێك لە سەرچاوە يۆنانييەكانيش دەڵێت، "گەلى يۆنان و توركيا يەكتريان خۆشدەوێت، چونكە هەردوو گەل پێكتر دەچن، چەندين سەدەيە پێكەوە دەژين، هەمان كلتوور و  خواردنمان هەيە."

سەرچاوە: خەلیج جەدید

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین