نێچیرڤان بارزانى و به‌رپرسى یه‌كه‌مى لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان كۆبوونه‌وه‌ کوردستانی

نوچه‌نێت

له‌ سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ هه‌ولێر، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ به‌رپرسى یه‌كه‌مى لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانى كوردستان كۆبووه‌وه‌.

وه‌ك پێشتر بڕیارى له‌سه‌ر درا بوو، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ هه‌شتى نیسان له‌ باره‌گاى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ به‌رپرسى یه‌كه‌مى حزب و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانى كوردستان، بۆ تاوتوێكردنى بارودۆخى سیاسى و ئابوورى هه‌رێم و نزیككردنه‌وه‌ى لایه‌نه‌كان، كۆبووه‌وه‌.

به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى بڵاوكراونه‌ته‌وه‌، عومه‌رى سه‌ید عه‌لى رێكخه‌رى گشتى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، له‌ پارتى فازڵ میرانى سكرتێرى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى، له‌ یه‌كێتى بافڵ تاڵه‌بانى هاوسه‌رۆكى یه‌كێتى، سه‌لاحه‌دین به‌هادین ئه‌میندارى گشتى یه‌كگرتووى ئیسلامى، عه‌لى باپیر سه‌رۆكى كۆمه‌ڵى دادگه‌رى كوردستان، محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود سكرتێرى حزبى سۆسیالیستى كوردستان، ئایدن مه‌عروف له‌ پێكهاته‌ى توركمان و هانۆ جه‌وهه‌ر له‌ پێكهاته‌ى مه‌سیحى له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌شدارن.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین