هێڤیدار ئەحمەد بۆ سەرۆک نێچیرڤان بارزانى: چاوەرێ هەنگاوەکانی ئێوەین تاوەکو ئومێد بگەڕێتەوە
نوچەنێت:
ئەمڕۆ یەکشەممە (10/ئەیلوول/2023) هێڤیدار ئەحمەد، پەرلەمانتارى پێشووى کوردستان لە فراکسیۆنى پارتى لە نووسینێکدا، کە لە هەژمارى خۆى لەتۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبووک بڵاویکردۆتەوە، داوا لە سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان دەکات، خۆى هەنگاو بنێ بۆ چارەسەرکردنى کێشەکانى نێوان هەولێر-بەغدا، نێوانى پارتى و یەکێتى.
هێڤیدار ئەحمەد نووسیویەتى، "کاک نێچیرڤان بارزانى، بەهانای خەڵکی خۆت وەرە، خەڵک ئێستا لە ئەوجی پێویستیدایە بە توانا و لێزانینی ئێوە. چاوەرێ هەنگاوەکانی ئێوەین تاوەکو ئومێد بگەڕێتەوە."
ئەو ئەندام پەرلەمانەى پێشووى پەرلەمانى کوردستان ڕوو لە سەرۆکى هەرێمى کوردستان دەکات و دەڵێت، "جەنابی کاک نێچیرڤان بارزانی، ئێوە لەسەر ئاستی ناوخۆ و عێراقی فیدڕاڵ و بگرە ئاستی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی بەوە ناسراو و لێزانن کە (دبلۆماسیەتی نەرمی ئێوە، هەموو گرێیەکان دەکاتەوە، هەموو دەرگا داخراوەکان وەک ئومێدێک بەرووی خەڵکی خۆتدا دەکەیەوە، هەموو رکابەرەکان بۆ یەک ئامانج لەسەر یەک مێز پێکەوە کۆیان دەکەیەوە، بۆ رزگارکردنی خەڵکی خۆت بەغدا و پایتەختی ئەم دەوڵەت و ئەو دەوڵەت بەسەر دەکەیەوە، هەوڵێر دەبەیە سلێمانی و سلێمانی دەبەیەوە پیرمام) ئێستا ئەم خەڵکە چاوی لە ئێوەیە، رووی لە ئێوەیە. دەستی پێ بکە."
دەقى نووسینەکەى هێڤیدار ئەحمەد، پەرلەمانى پێشووى پەرلەمانى کوردستان:
بەڕێز نێچیرڤان بارزانی
لەهەر مەجلیسێک، دوکاندارێک، کاسبکارێک، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی نێوان دوو کەسدا، هەموو دەپرسن، ئەم وەزعەی هەرێم چی لێدێت و هەموومان بەرەو کوێ دەچین؟
لێت ناشارێمەوە، خەڵک دەترسێت و دەمەوێ دەقیقتربم، خەڵک دەڵێت تۆ بڵێ ئەم ئەزموونەو هەرێمی کوردستان بە یەکجاری بکەوێتە دەست حکومەتی عێراقدا؟
وەڵامەکەش هیچ دیار نییە بو ئەم خەڵکە.
جەنابی کاک نێچیرڤان بارزانی، ئێوە لەسەر ئاستی ناوخۆ و عێراقی فیدڕاڵ و بگرە ئاستی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی بەوە ناسراو و لێزانن کە (دبلۆماسیەتی نەرمی ئێوە، هەموو گرێیەکان دەکاتەوە، هەموو دەرگا داخراوەکان وەک ئومێدێک بەرووی خەڵکی خۆتدا دەکەیەوە، هەموو رکابەرەکان بۆ یەک ئامانج لەسەر یەک مێز پێکەوە کۆیان دەکەیەوە، بۆ رزگارکردنی خەڵکی خۆت بەغدا و پایتەختی ئەم دەوڵەت و ئەو دەوڵەت بەسەر دەکەیەوە، هەوڵێر دەبەیە سلێمانی و سلێمانی دەبەیەوە پیرمام) ئێستا ئەم خەڵکە چاوی لە ئێوەیە، رووی لە ئێوەیە. دەستی پێ بکە.
جارێک بەمنت گوت، بو خەڵکی خۆم، ئامادەم هەموو رۆژێ بچمە بەغدا، بۆ ئێستا ناچی؟
دەزانین کۆکردنەوەی رای لایەنە کوردستانییەکان وەک یەک بوچۆن بۆ چارەسەری دۆخەکە ئاسان نییە و بگرە چەقیوە. بەتایبەت پەیوەندی نێوان پارتی و یەکێتی و چاکبوونەوەی، وەک ئاو و هەوا گرینگە بو هەرێمی کوردستان.
ئەوەتا زۆر تێنەپەڕیوە، لە دوای (16)ی ئۆکتۆبەر، موستەحیلت کرد بە حەقیقەت. لەگەڵ بەڕێز قوباد تاڵەبانی پێکەوە لە پاریس و پایتەختی ئەورۆپا و بەغدا بوون. وێنەیەکت پێشاندا کە ناکۆکییەکان چەندە گەورەبن، بو هەرێمی کوردستان و بەرژەوەندی خەڵکەکەی یەکین. هەر ئەوەش وایکرد، ئەم هەرێمە و دۆخەکەی، بە دبلۆماسیەت و سیاسەتی نەرم و پەیوەندییەکانت، تێپەڕاند.
بە گوێرەی ئەودەسەڵاتانەی لە یاسای سەرۆکایەتی هەرێمدا، ئێوە بەرپرسیارن لە بەرگریکردن لە مافە دەستوورییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان.
ئەمە داواکاری خەڵکە لە ئێوە، خەڵک دەپرسێت، کێ ئەم هەرێمە لە نقۆمبوونی رزگار دەکات؟
کاک نێچیرڤان بارزانى، بەهانای خەڵکی خۆت وەرە، خەڵک ئێستا لە ئەوجی پێویستیدایە بە توانا و لێزانینی ئێوە.
چاوەرێ هەنگاوەکانی ئێوەین تاوەکو ئومێد بگەڕێتەوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment