درۆنى تورکى گوندێکى سنوورى قەزاى ماوەتى بۆردوومان کرد کوردستانی

نوچەنێت:

گووندێکى سنوورى قەزاى ماوەت لەلایەن فڕۆکەى بێفڕۆکەوانى سوپاى تورکیا بۆردوومان دەکرێت، بەپێى زانیارییە سەرەتاییەکان هیچ زیانێکى گیانى نەبووە.

ڕۆژى شەممە (نۆ/ئەیلوول/2023) کامەران حەسەن، قائیمقامی قەزای ماوەت بە رووداوی ڕاگەیاند، بەیانى ئەمڕۆ گوندی باساوێ سەر بە قەزای ماوەت بە فڕۆکەى بێفڕۆکەوان بۆردوومان کراو و بەهۆی بۆردوومانەکەشەوە ئاگر بەربۆتە پوش و پەڵاشى ئەو گوندە و هێشتا کۆنتڕۆڵ نەکراوە.

بەپێى زانیارییە سەرەتاییەکان چەند گەریلایەکى پارتى کرێکارانى کوردستان بۆردوومان کراون،   بەڵام بۆردوومانەکە لە شوێنی نیشتەجێبوونی دانیشتووانی گوندى باساوێ هەندێ دوورە و  ناوچەیەکی، بۆردوومانەکەش بە درۆن کراوە.

بەوتەى قائیمقامی قەزای ماوەت فڕۆکەى بێفڕۆەوانى سوپاى تورکیا بەردەوام لە ئاسمانى ئەو ناوچەیە دەسووڕێتەوە، ئەمەش ترس و دڵەڕاوێکى لاى دانیشتووانى سنوورى قەزاى ماوەت دروست کردووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین