کوردانى کەرکووک دەستیان بەخۆپیشاندان کرد کوردستانی

نوچەنێت:

کوردانى کەرکووک دژى  داخستنى ڕێگاکانى نێوان هەولێر و کەرکووک لەلایەن لایەنگرانى حەشدى شەعبیەوە، دەستیان بەخۆپیشاندانیان کرد و داواى کردنەوەى ڕێگەکان دەکەن و هێزە ئەمنییەکانیش تەقەیان بەسەر خۆپیشاندەران کردووە.

ئێوارەى ئەمڕۆ شەممە (دوو/ئەیلوول/2023) دژى داخستنى ڕێگەکانى کەرکووک، کوردانى کەرکووک ئەو شارە دەستیان بە خۆپیشاندان کرد و گرژیى و ئالۆزیی دروست و لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە تەقە لە خۆپیشاندەران دەکرێت.

بەپێى زانیارییە سەرەتاییەکان جگە لە هێزە ئەمنییەکان، پێکدادان و گرژى لە نێوان خۆپیشاندەرانى کورد و عەرەب دروست بووە، تا ئێستا چەند ئۆتۆمبێلێک سوتێندراوە و خۆپیشاندانەکە بەردەوامە و قوربانى هەیە.

دواى ئەوەى سەرۆک وەزیرانى عێراق بڕیارى ڕادەستکردنەوەى بارەگاکانى پارتى دیموکراتى کوردستانى لە کەرکووک دا، دژى ئەو بڕیارە لایەنگرانى حەشدى شەعبى  دژی گێڕانەوەی بارەگاکانى پارتى ڕێگەى سەرەکى کەرکووک هەولێر داخست، ئەمەش کێشەى بۆ کارى خەڵک دروستکردووە بەتایبەت گەڕەکە کوردییەکان.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین