بەهۆى خۆپیشاندانەکانى حەشدى شەعبى کۆمەڵێک قوتابى (12)ـى ئامادەیی لەتاقیکردنەوەکان بێبەش دەبن کوردستانی

نوچەنێت:

لایەنگرانى حەشدى شەعبى لەسەر ڕێگەى سەرەکى کەرکووک- هەولێر خێمە هەڵدەدەن و ڕێگاکە دەگرن و کۆمەڵێک قوتابى پۆلى (12)ـى ئامادەیی لە تاقیکردنەوەکانى خولى دووەم بێ بەش دەکەن.

ڕۆژى دووشەممە (28/ئاب/2023) دژى کردنەوەى بارەگاکانى پارتى دیموکراتى کوردستان، لایەنگرانى حەشدى شەعبى و عه‌سائیب ئه‌هلی حه‌ق ڕێگەى سەرەکى چوون و هاتنى کەرکووک-هەولێر داخست.

لایەنگرانى حەشدى شەعبى بەپێى هەواڵێکى رووداو، لایەنگرانى حەشدى شەعەبى وەک خۆیان دەڵێن مانگرتنیان راگەیاندووە تاوەکو ئەو کاتەی بڕیاری رادەستکردنەوەی بارەگای پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵدەوەشێتەوە.

 هاوکات سەرچاوەیەک لە پەروەردەى کەرکووک ڕایگەیاندووە، بەیانی ئەمڕۆ ژمارەیەک قوتابی پۆلی (12)ـی ئامادەیی بۆ تاقیکردنەوەی خولی دووەم بەهۆى ڕێگە داخستنى لایەنگرانی عەسائبی ئەهلی هەقەوە نەیانتوانیوە بگەنە هۆڵەکانى تاقیکردنەوەکان.

خۆپیشاندانەکانى لایەنگرانى حەشدى شەعبى دواى بڕیارێکى محەمەد شیاع سوودانى، سەرۆک وەزیرانى عێراق دێت، کە فەرمانى کرد ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی له‌ كه‌ركووك ڕادەستى ئەو حیزبە بکرێتەوە.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین