پارتى بارەگاکانى لە کەرکووک وەردەگرێتەوە کوردستانی

نوچەنێت:

بە فەرمانى محەمەد شیاع سوودانى، سەرجەم بارەگاکانى پارتى دیموکراتى کوردستان لە کەرکووک پێویستە چۆڵ بکرێن و ڕادەستى ئەو حیزبە بکرێتەوە.

ڕۆژى شەممە (26/ئاب/2023) ماڵپەڕى کوردستان24 بڵاویکردەوە، (33) بارەگاى پارتى لە کەرکووک دەکرێنەوە، ئەمەیش دواى چۆڵ کردن لەلایەن ئەو هێزە چەکدارانەى دەستیان بەسەرداگرتووە.

بەپێى زانیارییەکان هەر یەک لە حیزبى جەبهەى تورکمانى و هاوپەیمانى عەرەبى دژى گەڕانەوەى پارتین بۆ کەرکووک، بەڵام سوودانى فەرمانى کردووە، کە دەبێ باره‌گای ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كه‌ركووك - گه‌رمیانی پارتی  سەرجەم بارەگاکانى چۆڵبكرێن، چونکە مافی پارتییه‌ باره‌گاكان وه‌ربگرێته‌وه‌.

ژمارەى بارەگاکانى پارتى دیموکراتى کوردستان (33) بارەگایە، دواى رووداوەکانى (16)ـى ئۆکتۆبەر پارتى کارى سیاسى لەو شارە بایکۆت کرد، بەڵام وا بڕیارە بە لیستێکى سەربەخۆ بەشدارى هەڵبژاردنى پارێزگاکانى عێراق بکات.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین