ئەردۆغان هێرش دەكاتە سەر رووسیا تورکیە

نوچەنێت

رەجەب تەیب ئەردۆغان، لە رێگەی ڤیدیۆ كۆنفڕاسەوە بەشداری لە ساڵیادی سەربەخۆیی ئۆكراینا كرد، لە میانەی وتارەكەی باسی لە لكاندنی دوورگەی كریمیا لە رێگەی راپرسیەكی گوماناوی لە (2014) بە رووسیا كرد.

ئەمڕۆ هەینی (25/ئاب/2023) ماڵپەڕی (زەمانی توركی) بڵاویكردەوە رەجەب تەیب ئەردۆغان لە ساڵیادی سەربەخۆیی ئۆكراینا سڵاو و رێزی بۆ ڤۆلۆدیمێر زیلینكسكی، سەرۆكی ئۆكراینا و سەرۆك و بەپرسانی حكومی و سەركردە نەتەوەییەكانی كریمیا و پەرلەمانتارانی ئۆكراینا نارد.

ئەردۆغان لە بەشێكی تری قسەكانی ئاماژەی بەوە كرد، ئەو مینبەرە بۆ بەرگری لە پرسی كریمیا و بەدیهێنانی مافەكانیان بە رێگەی ئاشتیانە دامەزراوە، پەیامی ئەو كەسانە خواستی ئەوەیان ئەو كەسانەی خواستیان هەیە بە كریمیای بگەیێنێت. 

سەرۆكی توركیا گوتیشی، "توركیا دان بە لكاندنی ئەو دوورگەیە بە رووسیا نانێت، لە رۆژی یەكەمەوە تا ئێستا بەرەنگاری ئەو هەنگاوە نا یاساییە بۆتەوە، ئێمە پارێزگاری لە هەڵوێستمان بۆ پاڵپشتی ئاشتی و سەروەری خاكی ئۆكراینا دەكەین، هەموو لەو ئەوانەی بەشدارن لەو كۆڕبەندە ئەوانەشی لە نەتەوە یەكگرتووەكانن دەزانن، كە كریمیا بەشێكە لە خاكی ئۆكراینا، كاری لە پێشینەمان چەسپاندنی ئاشتی و بەدیهێنانی خۆشگوزەرانییە بۆ  گەلی كریمیای بەرەگەز توركە. 

سەبارەت بە جەنگی ئۆكرایناش سەرۆكی توركیا جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، پێویستە لە ساڵی دووەم بە شێوەی ئاشتییەكی دادپەروەرانە و هەمیشەیی كۆتایی بە جەنگی ئۆكراینا بێت، هەموو هەوڵێكیش دەخەینەگەڕ لەپێناو راگرتنی ئەو خوێنڕێژیە و كردنەوەی كەناڵەكانی پەیوەندی بۆ ئەوەی لایەنەكان ئامادەیی بۆ دانیشتن لەسەر مێزی داونستاندن بكەن.

ئەردۆغان لە قسەكانی باسی لە بایەخی دەستەبەركردنی پاراستی گەلی تەتەری كریمیا و پێویستی ئازادكردنی سەركردە دەستگیركراوەكانی كرد، هەروەك گوتیشی، پێویست ناكات براوە و شكستخواردووە لە ئاشتیدا هەبێت، بەڵكوو ئەوەی پێویستە ئەو جەنگە بەشێوەیەكی هەمیشەیی و بەردەوام كۆتایی بێت.

دەربارەی هەوڵەكانیش سەرۆكی توركیا باسی لە بایەخی هەوڵەكان بۆ گێڕانەوەی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەی دەریای رەش و خۆپاراستن لە زیادبوونی ئاڵۆزییەكان و مەترسی خستنەسەر دەریای رەش كرد.

دوورگەی كریمیای دەكەوێتە رۆژهەڵاتی كیشووەری ئەوروپا لە باكووری دەریای رەش و بۆ باشووری ئۆكراینا، رووبەڕەكەی هەشت كیلۆمەترە، دانیشتوانی بەرگەز توركن، لە (2014) حكومەتی رووسیا لە رێگەی راپرسیەوە خستی سەر وڵاتەكەی.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین