سوودانى بەڵێنى چارەسەرکردنى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێم دەدات کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

وتەبێژى پارتى  لەبارەى ئەنجامى کۆبوونەوەى شاندى حزبەکەى لە بەغدا ئاشکرا دەکات و دەڵێت، سوودانى بەڵێنى داو کێشەى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێم چارەسەر بکات.

ڕۆژى سێشەممە (16/8/2023) ماڵپەڕی بەغداد تودەی لە سەرچاوەیەكی وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان، ئاشكرای كردووە، بەغدا رەزامەندی داوە، دوو مووچە بۆ هەرێم بنێرێت، بەڵام بەو مەرجەى راستەوخۆ بێ دواخستن مووچەكە بدرێت، وە لەلایەن لیژنەیەكى بەغداوە مووچەكان دابەش بكرێن.

لەلایەکى ترەوە مەحموود محەممەد، وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان بە رووداوى ڕاگەیاند، هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت پابەند نەبوون ، بەڵام لە کۆبوونەوەکانى شاندى پارتى لەگەڵ لایەنەکان لەبەغدا، هەموو لایەنەکان بەڵێنیان دا چارەسەری گرفتەکان بکەن، بەتایبەت سەرۆک وەزیرانى عێراق بەڵێنیدا چارەسەری کێشەی مووچە بکات و چاوەڕوانین لەم یەک دوو رۆژەدا چارەسەر بێت.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین