سەرۆک بارزانى: پارتی و ڕێبازی بارزانی هەمیشە بەرگریکاری دۆزی ڕەوای گەلی کوردستانن
نوچەنێت:
دەقى پەیامەکەى سەرۆک بارزانى لە ساڵیادى دامەزراندنى پارتى دیموکراتى کوردستان:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەبۆنەی حەفتا و حەفتەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان گەرمترین پیرۆزبایی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان و سەرکردایەتی و کەوادیر و ئەندام و لایەنگرانی پارتی و سەرجەم خەڵکی کوردستان و خەباتگێڕ و ئازادیخوازان دەکەم.
لەو یادەدا پێزانینم بۆ خەبات و قوربانیدانی جەماوەری پارتی هەیە کە لە قۆناغە سەخت و چارەنووسسازەکاندا هەردەم هەوێنی خۆڕاگری و بەردەوامی و کۆڵنەدان و بەهێزتربوونی دۆزی گەلی کوردستان بوونە.
پارتی و ڕێبازی بارزانی لە ڕابردوو و ئێستا و داهاتوودا هەمیشە جێگەی ئومێد و دەست و بازووی بەهێزی کوردستان و پارێزەر و بەرگریکاری دۆزی ڕەوای گەلی کوردستانن و پێویستە سەرکردایەتی و جەماوەر و ئەندامانی پارتی لە ئاست ئەو بەرپرسیاریەتییە گەورەیەدا بن.
نەمریی بۆ شەهیدانی ڕێگەی ئازادی
مسعود بارزانی
16ی ئابی 2023
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment