زانیاری ووردتر لەسەر رێککەوتنی ئێران و ئەمریکا ئاشکرا دەکرێت ئێران

نوچەنێت

وردەکاری رێککەوتنەکە لەگەڵ ئەمریکا بۆ ئازادکردنی پارەی بلۆککراوەکانی ئێران و ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان ئاشکرا دەکرێ، کە زیاتر لە دە ملیار دۆلار لە عێراق و کۆریا و هەروەها باس لە ئازادکردنی پارەی دیکە لە بانکەکانی ئەوروپا دەکرێ.

رۆژی دووشەممە (14ی ئابی 2023) ئاژانسی هەواڵی ئیرنا لە هەواڵێکدا بڵاویکردەوە، بەرپرسێکی ئاگادار لە وتووێژ لەگەڵ ئیرنا سەبارەت بە وردەکاری رێککەوتن لەگەڵ ئەمریکا بۆ ئازادکردنی پارە بلۆککراوەکانی ئێران و ئاڵوگۆڕی زیندانیان رایگەیاند: بە پێی ڕێککەوتنەکە پێنج زیندانی ئێرانی لە ئەمریکا و پێنج زیندانی ئەمریکی ئاڵوگۆڕ دەکرێن لە ئێران ئاڵوگۆڕ دەکرێت. ئاماژەی بەوەش داوە، جگە لەم ئاڵوگۆڕە هاوبەشە، شەش ملیار دۆلار لە پارەی ئێران، کە لە کۆریای باشوور بلۆککرابوو، لەگەڵ بڕێکی بەرچاو لە پارەی ئێران لە بانکی TBIی عێراقدا ئازاد دەکرێت.

ئەو سەرچاوە لەبارەی داراییە بلۆککراوەکانی دیکەی ئێران لە بانکە ئەوروپییەکان گوتی، پرۆسەی ئازادکردنی بڕە پارەیەکی دیکەی پارەی ئێران لە یەکێک لە بانکە ئەوروپییەکان دەستیپێکردووە.

بەگوێرەی ئەم راپۆرتە، پێویستە ئەو پارانەی لە کۆریا بلۆککراون لە یەکێک لە بانکەکانی سویسرا بگۆڕدرێن بۆ یۆرۆ، بەگوێرەی ئەم سەرچاوە ئاگادارە رەزامەندی لەسەر دانانی پارەکان لە بانکی سویسرا دراوە و ئەو بڕە ئامادەی گواستنەوەیە بۆ قەتەر.

بەگوێرەی ئەو رێککەوتنە، زیندانییەکان بۆ شوێنێکی دیکە جگە لە زیندانەکە گواستراونەتەوە، بەڵام ئاڵوگۆڕکردنەکە ئەنجام نادرێت تا ئەو کاتەی پارەی ئازادکراو نەخرێتە سەر هەژمارە بانکیانەی کە ئێران دیاری کردووە.

بە گوتەی سەرچاوە ئاگادارەکە، ئاڵوگۆڕی زیندانیان دوای ئەوەی ئێران دڵنیا دەبێتەوە لە دەستەبەرکردنی سەرچاوە داراییە ئازادکراوەکانی و لە قەتەر ئاڵوگۆڕەکە ئەنجام دەدرێت.

سەرچاوە: ایرنا

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین