شاندێکى مەکتەبى سیاسیى پارتى لەگەڵ لایەنەکانى هاوپەیمانى بەڕێوەبردنى دەوڵەت کۆدەبێتەوە کوردستانی

نوچەنێت:

شاندێکى مەکتەبى سیاسى پارتى ئەمڕۆ سەردانى بەغدا دەکات و لەگەڵ لایەنەکانى نێو هاوپەیمانى بەڕێوەبردنى دەوڵەت کۆدەبێتەوە و بەرپرسى ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی سەرۆکایەتیى شاندەکە دەکات.

ئەمڕۆ دووشەممە (حەوت/ئاب/2023) ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق بە کوردستان24ـی راگەیاند، شاندەکەى پارتى لە کۆبوونەوکانیدا لەگەڵ لایەنەکان گفتوگۆ لەسەر رێککەوتنە سیاسییەکانی نێوان هەردوو حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان، کارنامەی کابینەی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و نووسینەوەی پڕۆژەیاسای نەوت و گاز دەکرێت.

هۆشیار زێبارى ئەندامى مەکتەبى سیاسى پارتى دیموکراتى کوردستان دەڵێت، ئەمڕۆ شاندەکە دەچێتە بەغدا، هاوکات فازڵ میرانی، به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی سەرۆکایەتی شاندەکە دەکات و هەر یەکە لە هۆشیار زێباری، مەحموود محەممەد، پشتیوان سادق، فوئاد حوسێن و ژمارەیەک ئەندامی دیکەی مەکتەبی سیاسی ئەندامێتی شاندەکە دەکەن.

سەردانى شاندى پارتى بۆ بەغدا لە کاتێکدایە، دواى پەسندکردنى بودجەى عێراق، ماوەى دوومانگە بەغدا تەنیا (598) ملیار دینارىبۆ دابەشکردنى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان ناردووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین