وه‌زيرى دەرەوەی توركيا سه‌ردانى عێراق ده‌كات تورکیە

نوچەنێت

توركيا له‌ئێستادا به‌چڕى ده‌ستی به‌ ئاماده‌كارييه‌كانى بۆ سه‌ردانى كردنى سه‌رۆكى توركيا بۆ عێراق كردوو‌، هەر لەم چوارچێوه‌يه‌دا له‌م مانگه‌دا هاكان فيدان، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا سه‌ردانى عێراق ده‌كات.

شه‌ممه ‌(پێنجى/ئاب/2023) ماڵپه‌رى (سى ئێن ئێن) بڵاويكرده‌وه‌، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا له‌دواى سه‌ردانى وڵاتى هه‌نگارياى له‌م مانگه‌دا سه‌ردانى عێراقیش ده‌كات.

ئه‌حمه‌د سه‌حاف، گوته‌بێژى وەزارەتی ده‌ره‌وه‌ى عێراق سه‌باره‌ت به‌ سه‌ردانه‌كه‌ى فيدان به‌  رايگه‌ياند‌، له‌ چه‌ند رۆژ‌ى رابردوو فوئاد حوسێن، وه‌زيرى كاروبارى ده‌ره‌وه‌ پێشوازی له‌ عه‌لى ڕزا گونه‌ى، باڵيۆزى توركيا كردووه لەو كۆبوونەوە په‌يوه‌ندى هاوكارى نێوان ئه‌نقه‌ره‌و به‌غدا كردووه‌، هەر له‌ديداره‌كه‌ جه‌خت له‌ ڕێگاكانى په‌ره ‌پێدانى په‌يوه‌ندى هه‌ردوولا كراوەتەوه‌.

گوته‌بێژى ده‌ره‌وه‌ى عێراق ئاماژه‌ به‌مه‌ش ده‌كا، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ى هاكان فيدان ده‌مانوێت گفتوگۆ له‌سه‌ر په‌يوه‌ندييه‌كان و پرۆژه‌ى ڕێگاى گه‌شه‌پێدانى هه‌ردوو وڵات بكه‌ين، هه‌روه‌ها چاوه‌روان ده‌كه‌ين له‌ ماوه‌يه‌كى نزيكدا كاتى سه‌ردانى سه‌رۆكى توركيا بۆ وڵاته‌كه‌مان دياريبكرێت.

ئەو سەردانەی وەزیری دەرەوەی توركیا یەكەم سەردانیەتی لەدوای وەرگرتنی پۆستی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەكەی

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین