سەرۆک نێچیرڤان بارزانى پێشوازى لە بڕیارێکى حکومەتى بەریتانیا دەکات
نوچەنێت:
حکومەتى بەریتانیا کۆمەڵکوژى ئێزدییەکانى بەفەرمى وەک جینۆساید ناساند. سەرۆک نێچیرڤان بارزانى لە پەیامێکدا پێشوازى لە بڕیارەکە دەکات و ستایشى دەکات.
ڕۆژى سێشەممە (دوو/ئاب/2023) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، پەمێکى لە بارەى بڕیارەکەى حکومەتى بەریتانیا بڵاوکردەوە و دەڵێت، ستایشی بڕیاری حکومەتی بەریتانیا دەکەم بۆ بەفەرمی دانپێدانان بە جینۆسایدی ئێزدیان لەلایەن تیرۆرستانی داعشەوە.
هاوکات سەرۆکى هەرێمى کوردستان دەشڵێت، لەکاتێکدا لە نۆیەمین ساڵیادی جینۆسایدی کوردانی ئێزدی نزیکدەبینەوە کە لە ساڵی 2014 روویدا، بە رێزەوە یادی قوربانییانی ئێزدی و هەموو ئەوانە دەکەینەوە کە بەدەستی گرووپە تیرۆرستییەکە ئازاریان چەشتووە.
دوێنێ سێشەممە (1-8-2023) حکومەتى بەریتانیا بە فەرمى ڕایگەیاند، هێرشکردنە سەر خەڵکى ئێزدى لە شنگال لەلایەن تیرۆرستانى داعش جینۆساید بووە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment