پێنتاگۆن هێز رەوانەی گەرووی هورمز دەکات
نوچەنێت:
لەهەواڵێکدا ئێران ئینتەرناشناڵ لە رۆژی سێشەممە (18ی تەمموزی 2023) بڵاویکردەوە، لۆید ئۆستین، وەزیری بەرگری ئەمریکا، لە فەرمانێکدا بۆ رووبەڕووبوونەوەی رووداوە مەترسیدارەکانی ئەم دواییە لە گەرووی هورمز، ناردنی فڕۆکەی جەنگی ئێف -16 و ئێف - 35 و هەروەها کەشتی جەنگی یو ئێس ئێس تۆماس هادنر، بۆ پاراستنی ئازادی گەشتکردنی کەشتییەکان، رەوانەی ئەو ناوچەیە دەکات.
سابرینا سینگ، جێگری گوتەبێژی پنتاگۆن رایگەیاندووە، بە لەبەرچاوگرتنی هەڕەشەی بەردەوامەکان و بە هەماهەنگی لەگەڵ هاوبەش و هاوپەیمانەکانمان، ئەم وەزارەتە پلانی بەرزکردنەوەی ئامادەبوون و تواناییمان بۆ چاودێریکردنی گەرووەکە و ئاوەکانی دەورووبەری.
لە ماوەی رابردوودا هێزی دەریایی ئەمریکا رایگەیاند، کە لە هەوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە دەستبەسەرداگرتنی دوو کەشتی نەوتهەڵگری بازرگانی، بەناوەکانی ریچمۆند وویجر و تی ئاڕ ئێف ماس، لە ئاوە نێودەوڵەتییەکانی دەریای عەممان رێگری کردووە.
جێگری وتەبێژی پنتاگۆن لە گوتارەکەیدا داوای لە ئێران کردووە دەستبەجێ واز لە کردەوەی ناسەقامگیری کە رەوتی ئازادی بازرگانی لە رێگەی ئەم رێڕەوی ئاوی ستراتیژی، کە زیاتر لە یەک لەسەر پێنجی دابینکردنی نەوتی جیهانە، مەترسی دروستدەکات دەستهەڵبگرێت.
بەگوێرەی زانیارییەکانی سنتکام، لە ساڵی 2021وە تا ئێستا، ئێران نزیکەی 20 کەشتی بازرگانی لە ئاوە نێودەوڵەتییەکاندا هەراسان، هێرش و دەستی بەسەردا گرتووە.
سەرچاوە: ئێران ئینتەرناشناڵ
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment