کۆنسوڵخانەى گشتیى ئازەربایجان لە هەرێمى کوردستان دەکرێتەوە کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى و ئیلهام عەلیێڤ لە کۆبوونەوەى لووتکەى باکو، "بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى ئازه‌ربايجان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا" تاوتوێ دەکەن.

نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ (18/تەمموز/2023) سەرۆک نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌لايه‌ن  ئيلهام عه‌ليێڤ سه‌رۆكى ئازه‌ربايجانه‌وه‌ له‌ كۆشكى كۆمارى به‌ گه‌رمى پێشوازى لێكرا.

سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان دەڵێت، له‌ كۆبوونه‌وه‌كى دۆستانه‌ى دووقۆڵيدا هه‌ردوولا "جه‌ختيان له‌ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى ئازه‌ربايجان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه‌، به‌تايبه‌تى له‌ بوارى ئابوورى و بازرگانى و گه‌شتيارى و وزه‌دا و ده‌رفه‌تى وه‌به‌رهێنان و سه‌رمايه‌گوزارييان بۆ كۆمپانياكانى ئازه‌ربايجان له‌ هه‌رێمى كوردستان و ته‌واوی عێراق تاوتوێ كرد."

لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، هەردوو سەرۆک جه‌خت له‌ گرنگيى "كردنه‌وه‌ى كونسلخانه‌يه‌كى گشتيى ئازه‌ربايجان له‌ هه‌رێمى كوردستان كرايه‌وه‌ كه‌ پێشتر بڕيارى لێدراوه‌ و باسى ڕێكاره‌كان كرا بۆ ئه‌وه‌ى له‌ داهاتوويه‌كى نزيكدا بكرێته‌وه و كار بكات بۆ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كان و هاريكاريى هاوبه‌شى هه‌ردوولا‌."

سەبارەت بە گەشتى رێکار و هەنگاوەکانى  ڕاسته‌وخۆى ئاسمانيى "هه‌ولێر ـ باكو و باكو له‌گه‌ڵ به‌غدا و چه‌ند ناوچه‌يه‌كى ديكه‌ى عێراق و ئاسانكارى بۆ پێدانى ڤيزا و ئاڵوگۆڕى سه‌ردان و شانده‌كانى هه‌ردوولا" گفتوگۆى لەبارەوە کرا.

هەروەها ڕاگەیێندراوەکە دەشڵێت، "له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كى ديكه‌دا كه‌ به‌ ئاماده‌بوونى شاندى هه‌ردوولا و به‌شداريى به‌ڕێز هه‌ڵسووڕێنه‌رى كاروبارى باڵيۆزخانه‌ى عێراق له‌ باكو به‌ڕێوه‌ چوو، كه‌ناڵه‌كانى په‌يوه‌ندى و ڕێكاره‌كانى به‌دواداچوونى ته‌وه‌ره‌كانى كۆبوونه‌وه‌ى هه‌ردوو سه‌رۆك بۆ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كان، تاوتوێ كران و بڕيارى پێويستيان له‌باره‌وه‌ درا."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین