ژمارەیەک هاووڵاتی ئێرانی زیندانیکراو لە ئیمارات ئازاد دەکرێن ئێران

نوچەنێت:

دوای سەردانی وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ ئیمارات و دیدار لەگەڵ کاربەدەستانی ئیمارات و سەرۆکی ئەو وڵاتە 15 هاووڵاتی ئێران کە لەو وڵاتە زیندانی کرابوون، لێخۆشبوونیان بۆ کرا و بەو زووانە ئازاددەکرێن.

لە هەواڵێکدا ئاژانسی هەواڵی ایرنا، رۆژی پێنجشەممە (13ی تەمموزی 2023) بڵاویکردەوە، کە لە سەفەری ئەم دواییەی حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران، بۆ ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی لە چەند هەفتەی رابردوو، لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەم وڵاتە سەبارەت بە پرسە دووقۆڵییەکان کۆبوونەوە و گفتوگۆیان کردووە.

لەم دیدارانەدا بابەتی هاوڵاتیانی زیندانیکراوی ئێرانی خراوەتە بەرباس و بە رەزامەندی شێخ محەمەد بن زاید ئال نهیان، سەرۆکی ئیمارەتی یەکگرتووی عەرەبی، 15 کەس لەو کەسانە لێخۆشبوونیان بۆ دەرکرا و بەم نزیکانە دوای تەواوکردنی رێوشوێنە ئیدارییەکان دەگەڕێنەوە ئێران.

بەگوێرەی راگەیاندنی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، پشتیوانی کونسوڵگەری و دادی بۆ ئێرانییەکان لە دەرەوەی وڵات و مامەڵەکردن لەگەڵ بارودۆخیان بە زیندانیانیشەوە، لە لایەن وەزارەتی دەرەوە بە جددی درێژەی پێدەدرێت.

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە سەردانەکەی ئەم دواییەی وەزیری دەرەوە بۆ ئیمارات، لە دیدارێکدا لەگەڵ هاوتا ئیماراتییەکەی، بابەتەکانی پەیوەست بە کۆمەڵگەی گەورەی ئێرانییەکانی نیشتەجێی ئیمارات و بەشێک لە کێشەی کونسوڵی، بابەتی خزمەتگوزاری و پەروەردەیی و چۆنیەتی چارەسەرکردنیان بە هاوبەشی تاوتوێ کراوە.

سەرچاوە: ایرنا

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین