عێراق لێپرسینەوە لەگەڵ باڵیۆزی خۆی لە ئەنقەرە دەكات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

دەستەی دەستپاكی عێراق ئاشكرای كرد، بڕیاری گەڕاندنەوەی ماجد لەجماوی باڵیۆزی عێراق لە ئەنقەرە دەرچووە، بە مەبەستی لێكۆڵینەوە و گومانكردن لە سامانەكەی كە زۆر زیادی كردووە.

ئەمڕۆ هەینی 14ی تەمووزی 2023 دەستەی دەسپاكی عێراق لە راگەیێندراوێكدا ئاشكرای دەكات دادوەری لێكۆڵینەوە لە تاوانەكانی گەندەڵى بڕیاری هێنانەوە و ئامادەبوونی باڵیۆزی ئێستای عێراق لە ئەنقەرە داوە، بە هۆی ئەوەی فەمانگەی چاودێری لە دەستەكە تێبینی گەورەبوونی سامانەكەی كردووە، چونكە دوو ملیار و 304 ملیۆن دینار لە هەژمارەكەی زیاترە.

دەستەی دەستپاكی دەڵێ‌، "دۆسیە بۆ باڵیۆز كراوە، دوای ئەوەی دەركەوت ئەو گەورەبوونەی لە سامانەكەی روویداوە لەگەڵ سەرچاوەكانی داهاتی ناگونجێ‌". دەستەی دەستپاكی روونی دەكاتەوە یان داهاتەكەی رەوا نییە و یانیش پێشتر زانیاری نادروستی بە دەستەی دەستپاكی داوە.

ماجد لەجماوی پێشتر لە چەندان وڵاتی تر باڵیۆزی عێراق بووە و دواجاریش لە مانگی شوباتی رابردوو وەك باڵیۆزی عێراق لە ئەنكەرە دەستبەكار بوو.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین